دوای کۆبونەوەی بارزانی لە تورکیا، فڕۆکە چاودێریەکان لەسەر ئاسمانی مەخمور دەفڕن

سەرنجڕاکیشە دوای کۆبونەوەی مەسرور بارزی لەگەڵ تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورک لە کۆشکی دۆڵمەباخچە، فڕۆە چاودیریەکان لەسەر ئاسمانی مەخمور دەستیان بە جموجووڵ کرد.

دوای کۆبونەوەی دوێنێ شەوی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ جموجووڵی فڕۆکە چاودێریەکان لەسەر ئاسمانی کەمپەی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) دەستیپێکرد.

نازانرێت فڕۆکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکە یاخود هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش.

شایەنی باسە شەوی ١ی شوباتی ٢٠٢٢ فڕۆکە جەنگیەکان مەخموریان بۆردومان کردبوو.

هێرشەکان بۆ سەر کەمپی مەخمور

٦ی کانونی یەکەمی ٢٠١٧ فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورک مەخموریان بۆردومان کرد و لە هێرشەکەدا ٥ هاوڵاتی بە ناوەکانی باگەر بۆران، بۆتان ئامەد، چەکدار ماوا، دەوران ماردین و باز دژوار شەهید بوون.

١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨ فڕۆکە جەنگیەکانی تورک کەمپەکەیان بۆردومان کرد و هاوڵاتیەکی مەدەنی بە ناوی ئاسیا عەلی محەمەدی ٧٣ ساڵ و کچەکەی نارین فەرهاد قاسمی ٢٥ ساڵ و نەوەکەیان بەناوی ئەڤین کاوە محەمەد و ئەیلەم محەمەد ئەمەری ٢٣ ساڵ شەهید بوون.

لە ١٨ی تەمموزی ٢٠١٩ فڕۆکە جەنگیەکان تورک کەمپی مەخموریان بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا ٢ هاوڵاتی مەدەنی بە سوکی بریندار بوون.

لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠دا فڕۆکە چاودێریە بۆمبهەڵگرەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کەمپی مەخموریان بۆردومان کرد. لە هێرشەکەدا ٣ ژنی گەنج شەهید بوون.

لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠دا فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەوروبەری کەمپی مەخموریا لە چیای قەڕەچۆخ  و دەڤەری مشتەنوریان بە سەختی بۆردومان کرد. هیچ زیانێکی لێنەکەوتەوە.

لە ٥ی گوڵانی ٢٠٢١دا دەوڵەتی داگیرکەر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) بۆردومان کرد.

لە ٣ی ئەیلولی ئەمساڵدا دەولەتی داگیرکەر مەخموری بۆردومان کردەوە و لە ئەنجامدا دایکێک و منداڵەکەی بریندار بوون. زیانی مادی زۆر دروست بوو.

شەوی ١ی شوباتی ٢٠٢٢ فڕۆکەکانی شەڕ مەخموریان بۆردومان کردەوە و ٢ ژنی هێزەکانی پاراستنی جەوهەری شەهید بوون و بە دەیان هاوڵاتی بریندار بوون.

ف.ق