دەوڵەتى تورک ١٦ مانگە تەرمی گەریلایەک بە بنەماڵەکەى ناداتەوە
سەرحەد کایا گەریلای هەپەگە لە هێرشی ئاسمانی دا لە جۆلەمێرگ شەهید بووە، بەڵام دەوڵەتى تورکی داگیرکەر ماوەی ١٦ مانگە ئامادە نییە تەرمی ئەو گەریلایە بە بنەماڵەکەى بداتەوە.
سەرحەد کایا گەریلای هەپەگە لە هێرشی ئاسمانی دا لە جۆلەمێرگ شەهید بووە، بەڵام دەوڵەتى تورکی داگیرکەر ماوەی ١٦ مانگە ئامادە نییە تەرمی ئەو گەریلایە بە بنەماڵەکەى بداتەوە.
لە ١٨ی ئابی ٢٠١٩دا لە ناوچەى تالێ لە پارێزگای جۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان لە هێرشێکی ئاسمانیدا ٢ گەریلای هەپەگە شەهیدبوون. یەکێک لەو گەریلایانە ناوی سەرحەد کایایە. ماوەى ١٦ مانگە تەرمەکەى کایا رادەستی بنەماڵەکەى ناکرێتەوە. بنەماڵەکەى بۆ وەرگرتنەوەى تەرمی رۆڵەکەیان سەردانی داواکاری گشتییان کردووە، بەڵام دیسانەوە تەرمەکە رادەستی بنەماڵەکەى نەکرایەوە و بنەماڵەکەشی نیگەرانیی ئەوەى باڵی سەردا کێشاون، کە تەرمی رۆڵەکەیان لەلایەن سوپای تورکەوە پارچەپارچە کرابێت.
گوندییەکان هەندێک پارچەى جەستەی مرۆڤیان دۆزیبووە
کەنعان کایا برای شەهید سەرحەد کایا رایگەیاند، سکاڵایان تۆمار کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنانەت نمونەى خوێنیان لێ وەرنەگیراوە بۆ پشکنینی دی ئێن ئەی. راشیگەیاند، داواکاری گشتی نووسراوێکی بۆ جەندرمە نوسیوە، بەڵام جەندرمە بانگەشەى ئەوە دەکات، لەبەر ئەوەى ناوچەکە "ناوچەى قەدەغە کراوە" ناتوانن خۆیان بە تەرمەکە بگەیەنن.
کایا باسی ئەوەیکرد، لەو ناوچەیەدا کە براکەى بۆردومانکراوە، ٢ بارەگای سوپای تورکی تیادایە و شوێنەکە نزیکە لە گوندی تالێ. هاووڵاتییانی گوندەکانی ئەو ناوچەیە هەندێک پارچەى جەستەى مرۆڤیان لەو شوێنەدا دۆزیوەتەوە و پارچەکانیان بە خاک سپاردووە.
کایا داوای لەو کەسانە کرد، کە بانگەشەى ئەوە دەکەن منداڵەکانیان "رفێنراون" و ماوەیەکە لە بەردەم بارەگای هەدەپە لە ئامەد دانیشتون و وتی، "تەرمی براکەم ٣٠ کیلۆمەتر لە منەوە دوورە و ناتوانم وەری بگرمەوە. تەرمەکەمی خۆمانمان رادەست ناکەنەوە، ئێوە ئەو راستییە ببینن و نەکەونە دوای یارییەکانیانەوە".
'ئەگەری ئەوە هەیە تەرمەکە پارچە پارچە کرابێت'
کایا باسی ئەوەشیکرد، لەو بڕوایەدان بەهۆی هێرش و بۆردومانە ئاسمانییەکەوە تەرمی براکەى پارچەپارچە بوو بێت و وتی، "هەر دەستێکیش بێت، ئێمە تەرمەکەى خۆمان دەوێتەوە. رێگا بدەن ئێمە وەری بگرینەوە. بەڵام رێگا نادەن. ئەوە کارێکی دژ بە مرۆڤایەتییە. سەد ساڵیش تێپەڕێت خاوەنداری لە براکەمان دەکەین".
ژ.ت