دەوڵەتی تورک ١٨ جۆتیاری روحای دەستگیر کرد
لە روحا ١٨ جۆتیار کە بڕینی کارەبایان شەرمەزار کردبوو، دەستگیرکران.
لە روحا ١٨ جۆتیار کە بڕینی کارەبایان شەرمەزار کردبوو، دەستگیرکران.
جۆتیاران لە ١٠ی ئابدا لە دەڤەری چۆپاندەرەسی ناوچەی خەلیلی روحا کۆببونەوە و لەدژی بڕێنی کارەبا لەلایەن کۆمپانیای بڵاوکردنەوەی کارەبای دیجلە (دەداش) رێگەی روحا و مێردینیان داخستبوو.
ئەمڕۆ ١٨ جۆتیار کە بەشداریان لە خۆپیشاندانەکەدا کردبوو، لەلایەن فەرماندەیی جەندرمەی روحا بانگهێشتکران و دوای ئەوەی وتەیان لێوەرگیرا، دەستگیرکران.
ف.ق