دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە شێواندن و تێکدانی ناوچەی سوری ئامەد
دوای ئەوەی لە گەڕەکی ساڤاشی ناوچەی سور بەر لە ماوەیەک بەشێکی زۆری خانوو و باڵەخانە کۆنەکان رووخێنران، ئێستاش چەندین خانوو و باڵەخانەی تری کۆن و شوێنی مێژوویی لەناو براون.
دوای ئەوەی لە گەڕەکی ساڤاشی ناوچەی سور بەر لە ماوەیەک بەشێکی زۆری خانوو و باڵەخانە کۆنەکان رووخێنران، ئێستاش چەندین خانوو و باڵەخانەی تری کۆن و شوێنی مێژوویی لەناو براون.
بە بڕیاری وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری تورکیا بۆ هەڵوەشاندنی ناوچەی سوری ئامەد، گەڕەکێکی تری ئەو ناوچەیە دەشێوێنرێتەوە و لەناو دەبرێت.
لە چوارچێوەی بڕیارەکەدا خانوو و باڵەخانە کۆنەکانی کۆڵانی دەمیرجیلەر و دەگەری گەڕەکی ساڤاش دوو هەفتە لەمەوبەر بە تەواوەتی رووخێنران و هەڵوەشێنران.
هاوکات لەو گەڕەکە چەند ئاسەوار و شوێنێکی مێژوویی و خانوو و باڵەخانەی تر رووخێنراون.
ز.ش