دەوڵەتی تورک وتەبێژی ئەنجومەنی شارەوانیی هەدەپەى لە بازید لەسەر ئەرکەکەى لابرد

وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورک حەمیدە توران وتەبێژی ئەنجوومەنی شارەوانیی بازیدی هەدەپەى لەسەر ئەرکەکەى لابرد.

حەمیدە توران وتەبێژی ئەنجوومەنی شارەوانیی بازیدی هەدەپە بە پاساوی ئەوەى لێکۆڵینەوەى لەسەرە، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورکەوە لەسەر کارەکەى لابرا. توران رایگەیاند، ئەو بڕیارە، بڕیارێکی دژ بە یاسا و مافەکانە.

توران رایگەیاند، مانگی تشرینی یەکەم یڵدز ئاجار و ئەندامانی سەربەخۆی ئەنجومەنی شارەوانی بە ناوەکانی مەجبورییە شاهین، مەحمود دۆغان، باران کاراهان و رۆژنامەوانێکی ناوچەیی بە ناوی رەزا سۆلاک لە دەزگای دژە تیرۆر (TEM)دا سکاڵایان لەسەر کردبوو و بەو هۆیەوە لەو کاتەدا بۆ ماوەی مانگێک بڕیاری دوورخستنەوەى درابوو، بەڵام وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورک دوای نزیکەى ٣ مانگ بڕیاریدا بە یەکجاری لە ئەرکەکەم دوورم بخاتەوە.

توران راشیگەیاند، ئامانجی ئەو هێرشانە ئەوەیە، کە بناغە بەهێزەکەى ئەم ناوچەیە و ئەوەى بونیاتنراوە هەڵبوەشێننەوە.  

ژ.ت