دوو شەهیدی گەریلا بە بیرهێنرانەوە

بۆ هەردوو گەریلای هەپەگە؛ هارون سونە (شەوگەر ڕۆژگەر) و ڕەمەزان چاکارسن (سەربەست) کە لە تێکۆشانی شەڕی ئازادی دژ بە سوپای دەوڵەتی تورک شەهید بوون، خێمەی سەرەخۆشی دانرا و گەل بە کۆمەڵ سەردانی بیرهێنانەوەکەیان کرد.

بۆ هەردوو گەریلای هەپەگە شەهید شەوگەر کە لەساڵی ٢٠١٩دا شەهید بووە لە گوندی بافێ و لە گەڕەکی تورگوتی وان بۆ شەهید سەربەست کە لەساڵی ١٩٩٨ لە وان شەهید بووە، خێمەی سەرەخۆشی دانرا. لە بیرهێنانەوەکەدا بە پێشەنگایەتی مەبیا-دەر، هاوشانی چەندین کەس بەشێکی زۆر لە سیاسەتمەدار و نوێنەری ڕێکخراوە مەدەنییەکان بەشداربوون.

لە بیرهێنانەوەکەدا نەورۆز یوساڵی پەرلەمانتاری دەم پارتی بە سەرنج خستنەسەر مەراسیمە مێژووییەکەی 'گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی پەکەکە و گوتی: "هەموو ئەمانە لە سایەیی ئەم شەهیدانەمانەوەیە، تێکۆشانیان بووە میراتییەک بۆمان، شایستە بە حەقیقەتییان پەرە بە تێکۆشانمان دەدەین."

دواتر لە بیرهێنانەوەکەدا عەگید چاکارسنی کوڕی شەهیدن سەربەست قسەیکرد و گوتی: "کاتێک باوکم شەهید بوو منداڵێک بووم، ئێستا بووم بە ٣٥ ساڵ و بەردەوامین لەسەر تێکۆشانی شەهیدانمان."