دەیان هاووڵاتیی گەرمیان، باشور، باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەبەردەم پزیشکیی دادی کەلار کۆبوونەوە تاوەکو تەرمی ئەو کەسانە وەربگرنەوە، کە دوێنێ لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لە کەلار شەهید بوون.
بەپێی ڕاگەیاندراوی خۆبهڕێوهبهریی باكور و رۆژههلاتی سوریا یەکێک لە شەهیدەکان فرات شیبلی-یە، کە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا.
هەروەها جەماوەر دروشمی 'بمرێ خیانەت'یان دەوتەوە.
نوێنەرایەتیی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و تەڤگەری ئازادی و کەسایەتییە ناسراوەکان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هێرش و خیانەتەکان شەرمەزارکران و ڕایانگەیاند، خەڵکی هەرێم ئەو هێرشانە قبوڵ ناکەن.
جەماوەریش چاوەڕێی وەرگرتنەوەی تەرمی شەهیدەکانن.
ژ.ت