دیوانی دادی ئەوروپا لەبارەی ناوەڕۆکی لیستەکە هیچ لێدوانێکی نەدا، گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە لە بریاری دادگای گشتیدا کەموکورتی هەیە.
شاکار: بڕیارەکە بەو مانایە نایەت کە پەکەکە لە لیستەکەدا دەمێنێتەوە
بەپێی دیوانی دادی یەکێتی ئەوروپا، دادگای گشتی لەبارەی لیستی تیرۆر، هۆکاری پێویستی پیشان نەداوە. لەم چوارچێوەیەدا داوا دەکرێت کە لە ١٤ خاڵ کە ١٣ خاڵیان لە لایەن دادگای گشتیەوە لە بەرژەوەندی پەکەکەدا دراوە، زیاتر روون بکرێنەوە.
بەپێی قسەکانی محەمەد شاکار کە یەکێک لە پارێزەرانی دۆزەکەیە، ئەم بریارە بە مانای ئەوە نایەت کە پەکەکە لە لیستەکەدا دەمێنێتەوە.
شاکار دەشڵێت، دادگای گشتی لە بریارەکەی مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٨دا، لە ٧ خاڵ، بە تەنها خاڵێکی کردووەتە بیانۆ و بۆ داخستنی دۆسیەکە ئەو خاڵەی بە تەنها وەک بەڵگە پیشانداوە.
لەگەڵ بریاری دیوانی دادی ئەوروپا، خاڵەکانی دیکەی ناو دۆسیەکە جارێکی دیکە دەبنەوە بە رۆژەڤ.
رێگەی بۆ گشتوگۆی گەورە کردەوە
زوبەیر ئایدار ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند، ئەوان تا ئێستاش لێکۆلینەوە لەبارەی ناوەڕۆکی بڕیارەکە دەکەن و وتی، "بەڵام، دادگای باڵا هەندێک کەموکورتی لە شێوازەکە دۆزیوەتەوە. خۆی ماوەیەک لەمەوبەر لە دادگاکان داوامان کرد، بابەتەکە بە فراوانی هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. جگە لەو هۆکارانەی یەکێتی ئەوروپا دایناوە، وەک بریارەکەی دادگای بەلجیکا، ئێمە دەمانەوێت بە فراوانی هەڵسەنگاندن بکرێت، بابەتەکە تیرۆرە یان پرسێکی نەتەوەییە، لە دژی دەوڵەتی تورک مافی کورد هەیە خۆی بپارێزێت یان نە. بەپێی بۆچوونی ئێمە دادگای گشتی بە فراوانی هەڵسەنگاندنی لەسەر بابەتەکە دەکات."
ئایدار وتی، "ئێمە هیوادارین لە ماوەی داهاتوودا بڕیارەکان لە بەرژەوەندی ئێمەدا بدرێن، کە ئێمە تێکۆشانێکی یاسایی دەکەین."
دۆزی لۆکسەمبورگ
ساڵی ٢٠١٤، موراد قەرەیلان و دوران کاڵکان بەڕێوەبەرانی پەکەکە، لە رێگەی پارێزەرە هۆڵەندیەکانیانەوە لە لوکسمبورگ، لەدژی لیستی تیرۆری یەکێتی ئەوروپا سکاڵایان تۆمار کردبوو. لەسەر ئەو دۆزە لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨دا، بریاردرا. دیوانی دادی یەکێتی ئەوروپا بە بیانوی ئەوەی دۆسیەکە تێرکەر نییە، بریاریدا کە پەکەکە لەناو لیستی تیرۆردا بمێنێتەوە. بەڵام یەکێتی ئەوروپا بڕیارەکەی بردە دادگای تێهەڵچوونەوە.
دوای بڕیاری دیوانی یەکێتی ئەوروپا، بەریتانیا لە ساڵێ ٢٠١٨دا سەردانی دیوانی یەکێتی ئەوروپا کرد کە پەکەکە لە لیستی تیرۆردا بمێنێتەوە و بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیک، لە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٩دا، پەکەکە لە لیستەکەدا جێگیرکرایەوە. بۆ جێگیرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆردا، هەمان ئەم بیانوویانە پیشاندران. بەپێی پرەنسیپەکان لیستەکە شەش مانگ جارێک نوێدەکرێتەوە، بەڵام هەندێک جار دوو ساڵ دوا دەکەوێت. لایەنی کوردی ٧ی ئازاری ٢٠١٩ لەدژی لیستەکە جارێکی دیکە سکاڵای تۆمارکردەوە.
بەڵام یەکێتی ئەوروپا لە ساڵی ٢٠٢٠دا لیستەکەی نوێ کردەوە و جارێکی دیکە پەکەکەی جێگیر کردەوە، لایەنی کوردی لە هەفتەی سەرەتای مانگی نیساندا لەدژی لیستەکە سکاڵای تۆمار کردەوە. لە لۆکسەمبورگ لەبارەی پەکەکە ٣ دۆز کراونەتەوە.
دۆزی بەلجیکا
کاتێک پەکەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لە لیستی یەکێتی ئەوروپادا جێگیرکرا، داگای بەلجیکا، لەبارەی پەکەکە بریارێکی مێژووییدا. دادگای ئیستیناف لە بریاری ٨ی ئازاری ٢٠١٩دا ئاشکرای کرد کە، 'پەکەکە شەڕێکی چەکداری نێونەتەوەیی' بەڕێوەدەبات و 'رێکخستنێکی تیرۆر' نییە.
ف.ق