دەزگاکانی رۆحا داوای ئازادکردنی رۆژنامەنووسانیان کرد

لە روحا ١٦ دەزگا لەبارەی دەستگیرکردنی ١٦ رۆژنامەنووس کە لە ئامەد دەستگیرکران راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و داوایان کرد رۆژنامەنووسان بە زوترین کات ئازاد بکرێن.

لە روحا ١٦ دەزگا لەبارەی دەستگیرکردنی ١٦ رۆژنامەنووس کە لە ئامەد دەستگیرکران راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و داوایان کرد رۆژنامەنووسان بە زوترین کات ئازاد بکرێن.

رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی شاری روحا و ڕێکخراوە پیشەیی و پارتە سیاسیەکان داوایان کرد رۆژنامەنووسان کە لە ئامەد دەستگیرکراون ئازاد بکرێن.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە کە لە ئامەد لە ئۆپەراسیۆنێکدا ٢٢ کەس دەستگیرکران و ٨ رۆژە لە زینداندان و وترا، " ئازادی راگەیاندن یەکێک لە هۆکاری سەرەکی کۆمەڵگەی دیموکراتە. دەستوەردان لە راگەیاندن واتە دەستوەردان لە کۆمەڵگا. پێویستە بزانرێت کە ئەندازیاری دەوڵەتی یاسا، راگەیاندنی ئازادە. "

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە کە گەل و جەماوەر مافیان هەیە هەواڵ بزانن و زانیاریان پێبگات و بۆیەش پێویستە رۆژنامەنووسان ئازاد بن و رۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکان بە زوترین کات ئازاد بکرێن.

ف.ق