فەدا: دەوڵەت بە ئەنقەست درەنگ دەستوەردانی لە بومەلەرزەکەدا کرد
فیدراسیۆنی عەلەویانی دیموکراتی رایگەیاند کە دەوڵەتی تورک بە ئەنقەست درەنگ دەستوەردانی لە بومەلەرزەکەدا کرد و ئەمەش بووە هۆکار کە ژمارەی قوربانیان زیاتر ببن.
فیدراسیۆنی عەلەویانی دیموکراتی رایگەیاند کە دەوڵەتی تورک بە ئەنقەست درەنگ دەستوەردانی لە بومەلەرزەکەدا کرد و ئەمەش بووە هۆکار کە ژمارەی قوربانیان زیاتر ببن.
فەدا لەبارەی بومەلەرزەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " دەوڵەت بە ئەنقەست درەنگ دەستوەردانی لە بومەلەرزەکەدا کرد و ئەمەش بووە هۆی ئەوەش لەم سەرمای زستانەدا هاوڵاتیان تووشی ئەشکەنجە ببن و قوربانی زیاتر لێبکەوێتەوە. ئەم دەوڵەتە کە زوڵم و زۆردەستی لەسەر گەلان دەسەپێنێت، هەمان نزیکایەتی داگیرکەری و قڕکردن بە شێوەی جیاواز بەڕێوە دەبات."
فەدا باسی ئەوەشی کرد کە ئەم کردەوە قڕکەرانە لەبیرناکرێن و رێگە نادەن لەبیربکرێن و وتی، " پێویستە کەس گەلەکەمان تەنیا بەجێ نەهێڵێت و کاری ئێمەش بە کەم نەبینێت. ئەم عەقڵیەتە، ئیرادە و بری گەلانە. ئێمە بڕیارمان هەیە کە دوارۆژی ئازادی گەلەکەمان و راستی باوەڕی عەلەویەکان لە تێکۆشانیاندا بەڕیوە ببەن."
ف.ق