فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشیان کردە سەر نەخۆشخانەی شەنگال

لە هێرشەکەی ئەمڕۆی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆسەر شەنگال، شەهید و بریندار هەیە، پاش سێ جار بۆردوومان کرد، خەڵکی شەنگال توانیان خۆیان بگەیەننە شوێنی هێرشەکە و بریندارەکانیان گەیاندە نەخۆشخانە.

ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەکاتژمێر ١:١٥ خولەک بۆردوومانی نەخۆشخانەی گوندی سکێن-یان کرد لە باشووری چیای شەنگال، لەکاتێکدا هاوڵاتیان ویستیان خۆیان بگەیەننە بەرکەوتوانی بۆردوومانەکە، فڕۆکەکان دوو جاری تر بۆردوومانی گوندەکەیان کرد.

دوای هێرشی سێییەم، خەڵکی ناوچەکە توانیان خۆیان بگەیەننە شوێنی هێرشەکان، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، شەهید و بریندار هەن.

خەڵکی شەنگال، بریندارەکانیان لەژێر داروپەردووی نەخۆشخانەکە دەرهێنا و گەیاندنیانە نەخۆشخانەیەکی دیکە.

ف.ق