بە دیمەن

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک هێرشی ئاسمانیان کردە سەر گەلی بەنداوی تشرین- نوێکرایەوە

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەڕێگەی فڕۆکە جەنگیەکانیەوە هێرشێکی قورسی کردە سەر گەل لە بەنداوی تشرین. ڕاگەیەندرا شەهید و بریندار هەیە.

لەم ساتانەدا فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردوومانی جەماوەری گەلی لە بەنداوی تشرین کرد کە بۆ پاراستنی بەنداوەکە  چالاکی ئێشکگری ئەنجام دەدەن.

بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان کەسێک شەهید بووە و ١٠ کەسی دیکەش بریندارە.

دەگوترێت لەناو بریندارەکاندا ٤ ڕۆژنامەوان هەیە.

دوای هێرشی یەکەم بە چەند خولەکێک دیسانەوە فڕۆکە جەنگی دەوڵەتی تورک بۆردوومانی بەنداوی تشرینی کردەوە.

ڕۆژنامەوان دلۆڤان ئاسمین لە شوێنی ڕووداوەکەوە دیمەن و کاریگەری هێرشەکانی بڵاوکردەوە.