'فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ بە جیهانی بووە'

گەریلاکانی یەژاستار ئاگر کۆبانێ و بێریتان ئامەد باس لەوەدەکەن کە پیلانگێری نێونەتەوەییە لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نەگەیشتووەتە ئەنجامەکانی و بەم جۆرە دوان: "فەلسەفەی ژیانی ئازادی رێبەرایەتیمان بەجیهانی بووە".

لە گەریلاکانی یەژاستار ئاگر کۆبانێ و بێریتان ئامەد لەبارەی پیلانگێریی ١٥ی شوبات قسەیان کرد.

ئاگر کۆبانێ سەرنجی راکێشا بۆ سەر پیلانگێڕیی لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە بە شێوەی جیاجیا ماوەی ٢٥ ساڵە بەردەوامە و وتی، " رێبەر ئاپۆ هەرگیز سەری بۆ دەوڵەتی تورکی فاشیست دانەنەواند. بەردەوام درێژەی بە بەرخودانی خۆی داوە . ئێمەش وەک گەریلا تا کۆتایی خۆڕاگری دەکەین. لەبەر ئەوەی رێبەرایەتیمان تا سەر متمانەی بە گەریلا هەیە. ئێمە لەو بڕوایەداین کە لەگەڵ گەلەکەماندا لە کوردستان ژیانی ئازاد دەخوڵقێنین.

ئێستا لە کوردستان شەڕێکی دژوار لە ئارادایە لە ئاڤاشین، زاپ و مەتینا هێرش دەکرێتە سەر کوردستان. هاوڕێیانمان لە تونێلەکانی شەڕدا تا دوا هەناسەیان لە دژی سوپای تورکی فاشیست تێدەکۆشن. رەنگە شەهیدبین، برینداربین، بەڵام تا ئامانجەکەمان دەگەینینە گەورەترین سەرکەوتن، ئێمە دەستبەرداری دۆز و شەڕی خۆمان نابین.

هاوڕێیانمان برسی و تینون  و بە شێوەیەکی بێ خەو لە تونێلەکانی شەڕدا لە دژی هەموو جۆرە گازێکی کیمیایی و هەموو چەشنە چەکێک بەرخودانی بێهاوتا دەکەن. سوپای تورکی فاشیست نەک بە ئیرادەی خۆیەوە بەڵکوو بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی ناتۆوە لە چیاکانی کوردستان لە بەرامبەر گەریلا دەجەنگێت. ئێمە بەو هێز و بڕوایەی لە شەهیدان، گەل و رێبەرایەتیمان وەریدەگرین باجەکەی چی بێت با ببێت لە پێناو ئازادی گەلەکەماندا درێژە بە شەڕ دەدەین. ئێمە وەک گەریلاکانی یەژاستار بەڵێن دەدەین کە ئەو پیلانگێڕییەی لە کەسیەتی رێبەرایەتیدا لە دژی گەلی کورد بەڕێوەدەبرێت، کۆتایی پێبهێنین".

'ئازادی رێبەرایەتی ئازادی گەلانی چەوساوەیە'

گەریلای یەژاستار بێریتان ئامەد سەبارەت بە پیلانگێری نێونەتەوەیی بەم جۆرە قسەی کرد: "رێبەر ئاپۆ ئامانجی تێکۆشان، ژیان  و شەڕی ئێمەیە. فەلسەفەی رێبەرمان فەلسەفەی ژیانی ئازادە. ئامانجی پیلانگێڕی بە کۆیلە کردنی گەل و ژنانە. هەر بۆیە رێبەرایەتیمان لە ساڵی ١٩٩٩ بەدیلگیرا. بەتایبەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەوروپا و زۆر شوێنی جیاجیای جیهان، ئەو بزوتنەوانەی ئەو فەلسەفەیان ناسیوە بەرەوپێشچوون.

بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە هەموو جیهان ژنان و گەل یەکیان گرتووە. ئەو سەرهەڵدانەی لە رۆژهەڵات و ئێران لەئارادایە، بە دروشمی 'ژن،ژیان،ئازادی' لە دژی هێزە هەژموخوازەکان دەستیپێکردووە. فەلسەفەی ژیانی ئازادی رێبەرایەتیمان بە جیهانی بووە. هەموو کەس لەوە تێگەیشت. ئازادی رێبەرایەتی ئازادی کوردستانە، ئازادی کوردستان ئازادی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەلانی چەوساوەیە. ئەم چیا و ئەم وڵاتە هی ئێمەیە. تادەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەرایەتیامن درێژە بە دۆزی خۆمان دەدەین".

هـ . ب