فرۆکەکانی تورکی داگیرکەری سنوری ئامیدیان بۆردومان کرد

فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی داگیرکەری تورك، دوو جار چیای کوڕەژارۆی سەر بە ئامێدی بۆردومان کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی تورک دوو جاری لەسەریەک، چیای كوڕەژارۆی سەر بە شارەدێی شێلادزێی سەر بە  شارۆچكەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆك بۆردومان کرد.

بە پێی زانیاریەکان، بۆردوومانەکە نزیکی شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان بووە.

هیچ زانیاریەک لەبارەی زیانەکانی بۆردومانەکە بەدەستنەهێنراون.

ف.ق