فەرماندەیەکی یەبەشە لە هێرشەکەی دەوڵەتی تورکدا لە شەنگال شەهید بوو
لە هێرشەکەی سوپای تورکدا کە لە ڕێی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئەنجامدرا لە شەنگال فەرماندەیەکی یەبەشە و شەرڤانێک شەهید بوون و دوو شەرڤانی دیکەش بریندار بوون.
لە هێرشەکەی سوپای تورکدا کە لە ڕێی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئەنجامدرا لە شەنگال فەرماندەیەکی یەبەشە و شەرڤانێک شەهید بوون و دوو شەرڤانی دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ کاتژمێر 3:30 خولەکی دوای نیوەڕۆ لە شەنگال، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورکی داگیرکەر، هێرشیان کردە سەر دوو ئۆتۆمبێل لە دۆڵی شیلۆ.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتووە، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، فەرماندەیەک و شەرڤانێکی ئەندامی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) بە ناوەکانی ئێزدین شەنگالی و ئەنڤەر تۆلهەڵدان شەهیدبوون و دوو شەڕڤانی دیکەی یەبەشە برینداربوون.
پەیامنێری ڕۆژ نیوز لە شەنگال ڕایگەیاند، تەرمی شەهیدەکان و بریندارەکان گەیەندرانە نەخۆشخانەی خانسۆر و خەڵکیش لەوێ کۆبوونەوە.
فەرماندەکەی یەبەشە ناوی ئێزدین شەنگالیە و لە نێو یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکاندا بووە، خەڵکێکی زۆری ئێزدی بۆ پێشوازی کردن لە تەرمەکەی لە نەخۆشخانەکە کۆبونەتەوە.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە چاوەڕوان دەکرێت فەرماندەیی گشتی یەبەشە، ڕاگەیەندراوێک لەبارەی ڕووداوەکە و ناسنامەی شەهید و بریندارەکان بڵاوبکاتەوە.
ڕ.ح