فەرماندەیی بریارگەی یەژاستار پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە

فەرماندەیی بریارگەی یەژاستار پیرۆزبایی لە فەرماندە و شەڕڤانانی یەژاستار کرد کە بەشداریان لە چالاکی ٢٧ی تەمووزدا کردووە.

لە راگەیانراوەکەی فەرماندەیی بریارگەی یەژاستاردا هاتووە:

"ڕۆژی 27ی تەمووز هێزەکانمان لە دژی کاروانێکی سەربازیی سوپای دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر کە لە گەڤەڕەوە بەرەو وێستگەی وارگەنمی ناوچەی گەڤەری سەر بە جۆلەمێرگ دەڕۆیشتن، چالاکیەکی سەرکەوتوویان ئەنجام دا. بە تاکتیکی خوڵقێنەری گەریلاکانی سەردەمی نوێ، بەکارهێنانی تاکتیکی زیرەکانە، ئۆتۆمبێلی سەربازیی جۆری کیرپی تێکشکێنرا، لانیکەم ٦ داگیرکەر سزادران و ١٠ داگیرکەر بریندار بوون.

بەهۆی ئەو چالاکییە سەرکەوتووەی کە بە ڕۆحی بەرزی ئاپۆیی و لەسەر هێڵی شکستنەخواردوی یەژاستاری ژنانی ئازاد ئەنجامتان داوە، لە پێش هەموو شتێکەوە گەریلاژنەکانی بەشدار لە چالاکییەکەدا، پیرۆزبایی لە هەموو فەرماندە و شەڕڤانانی هەرێمەکە دەکەین

هیوادارین گەریلای ژنی مۆدێرنیتەی دیموکراتی بە فیداکاری لە چالاکیەکانیان بەردەوام بن و چالاکی کاریگەر و بەم شێوەیەتان لەبەرانبەر سوپای تورک بەردەوام بێت"

ف.ق