٣ی ئابی ٢٠١٤ چه‌ته‌كانی داعش هێرشێكی پاكتاوكارییان كرده سه‌ر شه‌نگال. شه‌نگالیه‌كان به‌وه ده‌ڵێن 'فه‌رمانی ٧٤ هه‌مین'.
پارتی دیموكراتی كوردستان (په‌ده‌كه) كه به‌رپرس بوو له پاراستنی شه‌نگال له‌گه‌ڵ ١٢ هه‌زار چه‌كداری خۆی و ٧ هه‌زار هێزی پاسوانی سه‌ر به عێراق دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شه‌نگال ئاوڕیان نه‌دایه‌وه و شه‌نگالیان چۆڵ كر و ئێزدییه‌كانیان له‌به‌رده‌م چه‌ته‌كانی داعش به‌جێهێشت. رێك له‌وه‌ها دۆخێك‌دا گروپێكی گه‌ریلا بۆ ئه‌وه‌ی رێگریی له پاكتاوكردن و كۆمه‌ڵكوژی بگرن كه‌وته جوڵه‌وه. گروپی گه‌ریلا له ١٢ كه‌س پێكده‌هاتن.
ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) ژاكلین حسێن ده‌ڵێت، "سه‌ره‌تا ١٢ گه‌ریلا پارێزگاری‌یان له شه‌نگال كرد". دواتر به سه‌دان گه‌ریلا به‌شدارییان له پاراستنی شه‌نگالدا كرد و گیانی خۆیان له پێناو ئێزدییه‌كان فیدا كرد.
كه‌جه‌كه به‌ر له چوار ساڵ له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، هه‌لومه‌رجی ٣ی ئابی ٢٠١٤ له ئارادا نه‌ماوه، ئێزدییه‌كان ئیتر رێكخراون، له شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری ئاسایش جێگیر كرا و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هێزه‌كانی گه‌ریلا كشاونه‌ته‌وه.
دوای راگهیهنراوهكه له ١ی نیساندا گه‌ریلا له شه‌نگال و چیاكانیهوه هاتنه خواره‌وه و ماڵئاواییان له ئێزدییه‌كان كرد.
له ساڵیادی كشانه‌وه‌ی گه‌ریلاكاندا ژاكلین حسێن رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر گه‌ریلا نه‌بووایه، ره‌نگه ئه‌مڕۆ ئێزدیه‌كانی شه‌نگالیش نه‌بوونایه".
حسێن به‌م جۆره به‌رده‌وام بوو: "له‌گه‌ڵ گه‌ریلا ئێزدی و ئێزدییه‌كان له شه‌نگال مانه‌وه. دواتر گه‌ریلا ماوه‌یه‌ك له شه‌نگال مانه‌وه. ئه‌و كاته شه‌نگالیان به ته‌واوه‌نی له داعش رزگار كرد و ئازادیان كرد، هه‌روه‌ها ئه‌و ئێزدییانه‌شی پرش و بڵاوببوونه‌وه جارێكی تر له شه‌نگال كۆبوونه‌وه، ئیراده‌یه‌كی سیاسی، سه‌ربازی و كۆمه‌ڵایه‌تی كه ئێزدییه‌كانیان له خۆی بگرێت هێنایه ئاراوه و زۆر یه‌ك له ئێمه‌ی ئێزدییان كۆكرده‌وه. گه‌ریلاكان فێریان كردین كه ئێمه به‌رگریی له خۆمان بكه‌ین، فێریان كردین كه له‌سه‌ر رێبازی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی خۆمان چۆن ده‌توانین خۆمان رێكبخه‌ین. ئه‌مڕۆ ئێمه له‌سایه‌ی ئه‌وانه‌وه هه‌ین. گه‌ریلاكان ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ی ئێزدییان كرد وه‌ك ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی ویژدانی خۆیان ده‌یانبینی و دوای ئه‌وه‌ی ئارامی بۆ شه‌نگال گه‌ڕایه‌وه، ساڵی ٢٠١٨ كشانه‌وه و چوونه‌وه بۆ چیاكانی ازادی. زۆر بیری گه‌ریلاكانمان كردووه و ژیان له‌گه‌ڵ ئه‌وان شكۆی به ئێمه به‌خشی".
حسێن كاتێك رۆژه‌كانی فه‌رمانه‌كانی به بیرهێنایه‌وه وتی، "هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ده‌وروبه‌ری ئێمه خۆیان به دۆست نیشان ده‌دا، كاتی فه‌رمانه‌كه رووی راسته‌قینه‌یان ده‌رخست. وا لێكدانه‌وه‌یان ده‌كرد كه چۆن ئێزدییه‌كان له‌ناو ده‌چن و چۆن ده‌بنه هاوبه‌شی ئه‌و هێزانه‌ی كه ده‌یانویست ئێزدییه‌كان له‌ناو ببه‌ن. به‌و جۆره ئێمه فه‌رمانی ٧٤ ههمینمان بینی. به‌ڵام ئه‌م جاره شتێك جیاواز بوو، هێزێكمان ناسی كه له گه‌ڵ ئێمه بوون و به گیانبازی پارێزگاری‌یان له ئێمه كرد. ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی كه له پێناو ئێمه گیانی خۆیان ده‌به‌خشی، بێ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌یان كرد. ئێمه هه‌رگیز له‌یادیان ناكه‌ین. گه‌ریلا له ئێمه‌ن. له دڵی كۆمه‌ڵگای ئێزدیدان. ئێمه ئه‌وان وه‌ك به‌شێك له خۆمان ده‌بینین".
حسێن له درێژه‌دا باسی لهوهكر ئێزدییه‌كان بۆ ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به‌ده‌ستیان هێناوه قه‌رزاری گهریلاكانن و وتی، " ئه‌ندێشه‌كانی رێبه‌ر ئاپۆ كۆمه‌ڵگای ئێزدییان گۆڕی و ئه‌وانی له راستییهكانیانهوه نزیك كرده‌وه. ئه‌و راستیه وایكرد كه كۆمه‌ڵگا له هه‌موو گۆڕه‌پانێكدا ببێته خاوه‌نی ئیراده. بۆ نمونه به‌ر له فه‌رمانه‌كه هیچ به‌هایه‌ك بۆ ژنان له ناو كۆمه‌ڵگادا نه‌بوو به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئێمه شه‌ڕڤانانی سه‌رۆك ئاپۆمان ناسی، دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌ندێشه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ پهروهردهكراین، هه‌موو شتێك گۆڕدرا. ئه‌مڕۆ ئێمه‌ی ژنان خۆمان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین، له هه‌موو بڕیاره‌كاندا كه له‌باره‌ی چاره‌نووسی شه‌نگال، ئێمه خاوه‌نی مافین. ژن بوونه خاوه‌نی وته و ژیان. ژنان فێری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری بوون. زیاتریش فێر بووه كه خۆی بپارێزێت. هه‌روه‌ها ئێزدایه‌تی و فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی رێبه‌ری ئاپۆ زۆر له‌یه‌ك نزیكن. سه‌رۆك ئاپۆ بێ ئه‌وه‌ی جیاكاری بكات، هه‌موو كۆمه‌ڵگاكان، ئایین و كولتوره‌كان ده‌پارێزێت، له پێگه‌ی خۆیاندا دایانده‌نێت. به‌و جۆره‌ش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا كرد. ئێمه‌ی له كوردان و ئایینه‌كانی تر جیانه‌كرده‌وه و مامه‌ڵه‌ی خراپی له‌گه‌ڵ نه‌كردین".
حسێن ئاماژه‌ی به رێككه‌وتنی ٩ی تشرینی یه‌كه‌می نێوان به‌غدا-ئه‌نقه‌ره- هه‌ولێر كرد و باسی له‌وه‌كرد، ئه‌و رێككه‌وتنه درێژه‌ی فه‌رمان له‌سه‌ر ئێزدییه‌كانه.
حسێن وتی، "له هه‌موو شوێنێك گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر ئێزدییه‌كان، ده‌یانه‌وێت ئیراده‌ی ئێمه تێكبشكێنن". حسێن وتی، "ئه‌گه‌ر هێرشێك كرایه سه‌رمان ئێمه داواده‌كه‌ین گه‌ریلا بمانپارێزێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دزانین له هه‌موو بارودۆخێكدا ئه‌وان ئێمه ده‌پارێزن و به ته‌نیا جێ‌مان ناهێڵن. خۆی له خۆیدا نه‌مانده‌ویست كه گه‌ریلا بڕۆن. جگه له هێزه‌كانمان و گه‌ریلا كه‌س ناتوانێت پارێزگاریمان لێبكات".
حسێن به‌م جۆره رایگه‌یاند، كه له‌سه‌ر رابه‌ری رۆحانی ئێزدییه‌كان بابه‌شێخ داواده‌كرێت كه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی كۆچبه‌ر بكرێت و وتی:
" له‌سه‌ر بابه‌شێخ و ئێزدییه‌كان سیاسه‌ت ده‌كه‌ن. ده‌یانه‌وێت كه ئێمه خاكی خۆمان جێبهێڵین. ئه‌وه سیاسه‌تی بارزانیه‌كانه. بارزانییه‌كان چاویان بڕیوه‌ته خاكی شه‌نگال و ده‌یانه‌وێت له‌وێ جیگیر بن. ئێستا به هی ئه‌وه‌ی ئێمه له‌به‌رده‌میان به‌ربه‌ستین ناتوانن ئه‌وه بكه‌ن و له‌سه‌ر بابه‌شێخه‌وه ده‌یانه‌وێت ئه‌وه بكه‌ن. به‌ڵام با بزانن ئێمه هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری خاكی خۆمان نابین. باجه‌كه‌ی هه‌ر شتێك بێت ئێمه خۆڕاگری ده‌كه‌ین".
حسێن له باره‌ی ئه‌و دیواره‌ش كه حكومه‌تی عێراق له نێوان شه‌نگال و رۆژئاوا دروستی د‌كات وتی:
"دوای فه‌رمانه‌كه له نێوان شه‌نگال و رۆژئاوادا په‌یوه‌ندییه‌ك دروست بوو. ئه‌وێ بۆ ئێمه بووه پشت. پێداویستی ته‌ندروستی ئێمه له رۆژئاواوه دابین ده‌كرا. رۆژئاوا له رووی ته‌ندروستییه‌وه زۆر خزمه‌تی پێشكه‌ش به ئێمه‌كرد و مامه‌ڵه‌یان ئه‌وان زۆر باش بوو. ئێمه‌ش زیاتر ده‌مانه‌وێت بچین بۆ رۆژئاوا. زۆر هاوكاری و پشتیوانیان كردین. هه‌روه‌ها له نێوان رۆژئاوا و شه‌نگال بازرگانییه‌ك دروست ببوو. زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان بژێوییان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه. هه‌روه‌ها له كاتی فه‌رمانه‌كه‌دا هه‌موو ده‌رگاكانمان به‌ڕوودا داخرابوو، ته‌نیا رۆژئاوا كراوه‌بوو و ئێمه‌یان قه‌بوڵ كرد و ئاگایان له ئێمه‌بوو. ئێستا یه‌ك له دوای یه‌ك ئه‌و ده‌روازانه داده‌خه‌ن. ئێستا له نێوان ئێمه گونده عه‌ره‌بنشینه‌كان ته‌لی دڕكاوی داده‌نێن. له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌یانه‌وێت گه‌مارۆی ئێزدییه‌كان بده‌ن و به ته‌نیا بیانهێڵنه‌وه. ده‌یانه‌وێت ته‌نیا بژارده‌ی باشوری كوردستان له‌به‌رده‌مماندا دابنێن. به‌ڵام ئێمه ئه‌وه قبوڵ ناكه‌ین. كه‌س ناتوانێت ئیراده‌مان بشكێنێت".
هـ . ب