یه‌كینه‌كانی پاراستنی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (یه‌ره‌كه) ٤ی نیسان رۆژی له‌دایكبوونی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (په‌ژاك)یان پیرۆز كرد.
له‌و پیرۆزباییه‌دا گه‌ریلاكانی یه‌ره‌كه ئه‌و په‌یامه‌یاندا "له‌سه‌ره‌تادا له‌دایكبوونی رێبه‌ر ئاپۆ وه‌ك ژیانه‌وه‌ی یه‌كه‌م پێناسه‌ده‌كه‌ین و وه‌ك ژیانه‌وه‌ی گه‌لی كورد و گه‌لانی بنده‌ست ده‌یبینین. پێشوازیكردن به پێی واتای ئه‌و په‌یامه زۆر گرنگه. به تایبه‌تی هه‌موو ساڵ له‌م رۆژه‌دا دار ده‌چێنرێن. ئێمه ده‌توانین بڵێین كه بۆ گه‌ریلا و ژیانی گه‌ریلا ٤ی نیسان خۆنوێكردنهوهیه له سه‌رچاوه‌ی وزه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر گه‌ریلایه‌ك هه‌موو ساڵێك له‌و رۆژه‌دا له‌دایك ده‌بێت و به‌ڵێنی نوێبوونه‌وه له هه‌ر ساتێكی ژیان ده‌دات.
٤ی نیسان وه‌ك وتمان له رووی واتاوه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده و یه‌ك له‌و دهوڵهمهندیانهش دامه‌زراندنی په‌ژاكه. گه‌ریلاكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌موو ساڵێك له‌و رۆژه‌دا دامه‌زراندنی په‌ژاكیش به جۆش و خرۆش و وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه پیرۆز ده‌كه‌ن. له‌هه‌مان كاتدا بۆ گه‌له‌كه‌مان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گرنگی ئه‌و رۆژه هێنده‌ی تر گه‌وره‌تره. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م رۆژه له‌سایه‌ی رێبه‌رایه‌تی بۆ گه‌له‌كه‌مان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران بووه‌ته بناغه‌یه‌كی ژیانی ئازاد، شكۆمه‌ندانه و بووه‌ته بناغه‌ی پێكه‌وه‌ژیان. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه گه‌له‌كه‌مان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌موو ساڵێك به جۆش و خرۆشێكی به‌رزتره‌وه رۆژی ژیانه‌وه و دامه‌زراندنی په‌ژاك پیرۆز ده‌كات. به‌ڵام پێویسته كه به گه‌رمایی ئه‌م رۆژه تێكۆشانێكی گه‌وره‌تر و به‌رزتر ئه‌نجام بدرێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش خۆرێكخستنێكی هه‌مه‌لایه‌نه گرنگه".
هـ . ب