ئه‌ندامی یه‌ژه‌ئاستار گوڵستان ئه‌كینجی له هێرشی ئاسمانی كاتی هێرشه داگیركارییه‌كانی له چیای باگۆكی ناوچه‌ی نسێبینی مێردین له ١١ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢١ ده‌ستیپێكردبوو تا ١٥ی كانونی یه‌كه‌م به‌رده‌وام ببوو، شه‌هید ببوو. ته‌رمی ئه‌كینجی دوێنێ له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه وه‌رگیرایه‌وه و له ئێواره‌دا برایه سێرت.
ته‌رمی گوڵستان ئه‌كینجی له ژێر گه‌مارۆی پۆلیسه‌كاندا برایه‌وه سێرت و له‌وێش بۆ رێوره‌سمی به‌خاكسپاردنه‌كه رێگه نه‌درا كه جگه له بنه‌ماڵه‌كه‌ی كه‌س به‌شداربێت و رێگه‌ش نه‌درا كه به شێوه‌ی داب و نه‌ریتی ئایینی به‌خاكبسپێردرێت.
ته‌رمی ئه‌كینجی له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه له گۆڕستانی شێخ موسای سێرت به‌خاكسپێردرا و له ماڵی بنه‌ماڵه‌كه پرسه‌ی بۆ داده‌نرێت".
هـ . ب