گەلی مەخموور یادی شەهیدانی هەفتەی قارەمانیان کردەوە

لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی، مەخموور، شەهیدانی هەفتەی قارەمانی و ئەندامی کۆنسەی فەرماندەیی هەپەگە فازڵ بۆتان کرایەوە.

هەفتەی قارەمانی، مەخموور

بەبۆنەی هەفتەی قارەمانیەتەوە، فیلمێک لەبارەی شەهیدانی هەفتەی قارەمانی کە لەلایەن کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانەوە ئامادەکرابوو، لە ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدانی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی (مەخموور) نمایشکرا. هەروەها فازڵ بۆتان (ئەحمەد شەکر) ئەندامی تکۆنسەی فەرماندەیی هەپەگە یادی کرایەوە.

یادەکە لە ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدان بە بەشداریی خەڵک و قوتابیانی کەمپەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد. دوای مەراسیمەکە، دایکی شەهید دلۆڤان ئیشلەک، حەلیم ئیشلەک، بەناوی ئامادەبووانەوە قسەی کرد و وتی: "شەهیدان مانا و ژیانی ئێمەن. هەموو شەهیدانی شۆڕش بەبیر دێنینەوە و سەری ڕێز بۆ ماندووبوونیان دادەنێین. بەڵێن بە شەهیدانمان دەدەین تا دوایی لە شوێن دۆزی ڕەوای ئەوان دەڕۆین و ئاڵای ئەوان بەرز ڕادەگرین و هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو گەلەکەمان دەخوازین."

دوای وتارەکە کورتە فیلمێک لەسەر شەهیدانی هەفتەی قارەمانیەتی و ژیان و تێکۆشانی فەرماندە فازڵ بۆتان ئامادەکرابوو نمایش کرا.