گەلی شەنگال لەدژی کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک ڕێپێوانیان ئەنجامدا

دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، کۆمەڵکوژیی و پیلانەکان دژی ناوچەکەیان، سەدان هاوڵاتیی شەنگال بە دروشمی “بمرێ خیانەت” هاتنە سەر شەقام و ڕێپیوانیان دەستپێکرد.

بە دەستپێشخەریی ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەری دیموکراتی شەنگال- مەخەدەشە، خەڵک بە بەشداریی بەرچاوی ژنان، لە بەردەم خوێندنگای سۆری شەنگال گردبوونەوە و بە ئامادەبوونی بەڕێوبەرانی ڕێکخراو و دامەزراوەکان، ئەندامانی ئەنجومەنی عەشیرەتەکان و ڕێشسپییان شەنگال، دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، کۆمەڵکوژیی و پیلانەکان دژی ناوچەکەیان، دەستیان بە ڕێپێوان کرد.

ئامادەبووانی ڕێپێوانەکە، پانکاردی “ئێمە عێراقیین، ئێمە ئێزدین، بۆ مافی خۆمان تێدەکۆشین”، “لە تۆڵەی خوێنی شەهیدان خۆبەڕێوبەریی شەنگال مسۆگەر دەبێت” و وێنەی شەهیدان شەنگالیان بەرزکردەوە و لەسەر یەک دروشمەکانی “شەهید نامرن”، بژی بەرخۆدانی شەنگال”  و “بمرێ خیانەت” دەڵێنەوە.

بڕیارە ڕێپێوانەکە تا بەردەم ڕێکخراوی عەمل وەتەنی بەردەوام بێت و لەوێ ڕاگەیەندراوێک بخوێندرێتەوە.

ف.ق