گەنجان لە وان لە دژی گۆشەگیری رێپێوانیان سازکرد

لە وان گروپێک لە گەنجان لە دژی گۆشەگیرکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێپێوانیان کرد.

لە شاری وان گروپێک لە گەنجان گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان سەرکۆنە و شەرمەزار کرد.

گەنجان هێرشەکانی پۆلیس بۆ سەر ئێشکگریی دادپەروەری کەسوکاری زیندانیانیان لە ئیستەمبوڵیش شەرمەزار کرد.

لە رێپێوانەکەدا دروشمەکانی "بژی بەرخودانی زیندانەکان"، "دەوڵەتی فاشیست باجی کردەوەکانی دەدات" و "کورستان گۆڕستانی فاشیستان"یان وتەوە.

دوای رێپێوانەکە راگەیەندراوەێک خوێندرایەوە و تیایدا باس لەوەکراوە، "ئێمە لێپرسینەوە لەو زلـلەیە دەکەین کە لە هاوسەرۆکی هەدەپەی ئیستەنبوڵ فەرهاد ئینجو درا".

هـ . ب