گەنجانی ئاپۆیی، کۆمیتەی شەهید زەردەشت لەیلاخ لە ڕاگەیاندراوەکەیاندا سەرەڕای ئاماژەکردن بە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ناونیشانی هاوارێک بۆ ئازادی گەلی کورد و ڕزگاربوون لە کۆمەڵکوژی و داگیرکاری، دووپاتیان کردەوە لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لەدایکبوونەوەی هەموو گەلانی ستەمدیدەیە.
گەنجانی ئاپۆیی دەربارەی گرنگی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ژنان و جڤاک بەگشتی، دووپاتی دەکەنەوە لەدایکبوونی وی، مزگێنییەک بووە بۆ ئازادی ژنان و پیاوان و جڤاک.
هەروەها ئاماژەکراوە بە ٢٥ هەمین ساڵیادی بەدیلگرتنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هیوادەخوازن ساڵی ٢٧٢٤ ی کوردی ببێتە ساڵی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
هەروەها ساڵڕۆژی دامەزراندنی پژاک پیرۆزکراوە و گەنجان بەبۆنەی ئەم دوو بۆنەیەوە نزیکەی ٢٠ نەمامیان چاند.