گەریلا تیڤی دیمەنی ٢ چالاکی نیشانشکێنی بڵاوکردەوە

گەریلا تی ڤی دیمەنی دوو چالاکی نیشانشکێنی بڵاوکردەوە کە لە ٢٧ و ٢٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ئەنجامدران و لە ئاکامیاندا ٣ داگیرکەر سزادران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکەوە ئەم زانیارییانەی بڵاوکردبووەوە.

"لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

٢٧ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٥:٥٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە نیشانشکێن لە داگیرکەراندرا، لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران.

٢٩ی کانونی یەکەم کاتژمێر ٠٩:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە نیشانشکێن لە داگیرکەران درا و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا، چالاکیەکە لە لایەن گەریلاکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا".

هـ . ب