گەریلاکان لە زاپ بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیان دا

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە زاپ بە چەکی قورس لە سوپای تورکی داگیرکەریان داوە.

هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلا لە زاپ لە داگیرکەرانیان داوە، ئاڤاشین لەلایەن داگیرکەرانەوە زۆر بە چڕی بۆمباران کراوە، ئۆپەراسیۆنی داگیرکەران لە کاتۆ مارینۆس بە بێ ئەنجام کشایەوە.

ڕاگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە::

"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆسدا؛

ڕۆژی ١٩ی تشرینی یەکەم و کاتژمێر ١١:٠٠ دا هێزەکانمان لە شاخی خەرەگۆل لە ناوچەى زاپ بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر داگیرکەران. لەو چالاکییەدا بە سەرکەوتویی گورز لە ئامانجە دیاریکراوەکان درا.

لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەل لە ناوچەی ئاڤاشین؛

- سوپای تورکی داگیرکەری کاتژمێر ٢٠:١٠ لە ١٨ی تشرینی یەکەم و درەنگانی شەوی ١٩ی تشرینی یەکەم و ٢٠ی تشرینی یەکەم، گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلی بە تەقەمەنی و چەکی قورس بۆردومان کرد.

- ڕۆژی ١٢ی تشرینی یەکەم سوپای تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەى جەنگی گۆڕەپانی دەهما کاتۆی لە ناوچەى کاتۆ مارینۆس لە بۆتان بۆردومانکرد و لە دوای ئەو بۆردومانە دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان کرد. ئەو ئۆپەراسیۆنە داگیرکارییە لە ١٤ی تشرینی یەکەم بەبێ هیچ ئەنجامێک کۆتایی پێهات.

- ڕۆژی ١٨ی تشرینی یەکەم لە نێوان کاتژمێر ٢٣:٤٥ و ٠٠:٣٠ کۆپتەرەکان لە کەتیبەی عەرەبەکان لە ناوچەی ئاڤاشین و ناوچەی مەرڤانۆس جموجوڵیان هەبوو.

- ڕۆژی ١٨ی تشرینی یەکەم لە نێوان کاتژمێر ٢٣:٤٥ و ٠٠:٣٠ ، دەوروبەری گوندەکانی سەرارو و دەشیش-یان لە ناوچەی کانی ماسیی ئامێدی بە تۆپ و هاوەن بۆردومانکران.

- لە ١٩ی تشرینی یەکەم دا و لە نێوان کاتژمێر ١١:٠٠ بۆ ١٣:٠٠ گۆڕەپانی شەهید ڕوستەم لە ناوچەى زاپ بە چەکی قورس بۆردومان کرا".

ژ.ت