گەریلاکانی هەپەگە – یەژەئاستار: لەسەر هێڵی فیدایی زیلان دەجووڵێینەوە

سارا رۆناهی گەریلای یەژەئاستار و بەرخۆدان حەفتانین گەریلای هەپەگە رایانگەیاند کە ئەوان هێڵی فیدایی شەهید زیلان وەک بناغە وەردەگرن و رایانگەیاند، زیلان بە چالاکیەکەی بووەتە پێشەنگی ژنان.

گەریلاکانی هەپەگە و یەژەئاستار یادی زەینەب کناجی (زیلان) کادرەی پێشەنگی پەکەکەیان کردەوە کە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦ لە دەرسیم لە چالاکیەکی گیانبازیدا شەهید بوو.

گەریلای یەژەئاستار سارا رۆناهی رایگەیاند کە ٣٠ی حوزەیران بۆ وان سەردەمێکی گرنگە و وتی، " وەک هێزەکانی یەژەئاستار ئێمە لەسەر هێڵی زیلان تێدەکۆشین. هێڵی ئێمە هێڵی فیدایی زیلانە. لەبەرئەوەش ئەمڕۆ بۆ ئێمە زۆر گرنگە و لەنێ رێخستندا پێویستەە ئەم راستیە هەڵبسەنگێنرێت. کاتێک باسی پێشەنگایەتی و فیداکاری دەکێت، زیلانمان بەبیردێتەوە. بۆیەش رۆڵ، ئەرک، شەڕ و تێکۆشانمان بەم شێوەیەیە. هەڤاڵ زیلان لە رێگەی چالاکیەکەی گورزێکی گەورەی لە دەسەڵاتی فاشیستدا و بووە پێشەنگی ژنان.

کاتێک سەیری شەڕی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا دەکەین، دەزانین کە تێکۆشان بە رۆحی فیداکاری بەڕێوە دەچێت. ئێمە لەسەر بناغەی راستی زیلان بەرخۆدان دەکەین و گورزی گەورە لە دوژمن دەدەین. هەڤال زیلان بە فیداکاری خۆی پیشانیدا کە لە کاتی خۆیدا ئەبێ چی بکرێت. ئێستا هەموو هەڤاڵانمان لە گۆڕەپانی شەڕن. بۆیەش هەر گولەیەک دەتەقێنرێت، هەر هەنگاوێک دەنرێت، لەسەر رۆحی زیلانە. بۆیەش بە تەئکیدی سەردەکەوین."

رێگەکەمان رێگەی زیلان و عەگیدە

بەرخۆدان حەفتانین گەریلای هەپەگەش بەبیریهێنایەوە کە شەهید زیلان لەدژی پیلانگێڕی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، چالاکی فیدایی ئەنجامدا و وتی، " ئەمڕۆ ئێمە لەسەر هێڵی بەرخۆدانی زیلان تێدەکۆشین. رێگەکەمان رێگەی زیلان و عەگیدە. زیلان ئێدی لە هەموو جیهان بووەتە ناوی بەرخۆدان و فیداکاری. بۆیەش کاریگەری لەسەر هەموو جیهان دروست کرد، بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. چالاکی هەڤاڵ زیلان لە هەمانکاتدا لەدژی دەسەلاتێک بوو کە بەسەر ژناندا دەسەپێنرا. وەک گەریلای هەپەگە ئێمە لەسەر هێڵی هەڤاڵ زیلان تاوەکو کۆتایی تێدەکۆشین. وەک زیلان لەدژی دوژمن گیانمان فیدا دەکەین، بە هەمان شێوازی فیداکاری لە گۆڕەپانی شەڕ بەرخۆدان دەکەین."