گەریلاکانی ئازادی گۆرانیەکی نوێیان لەسەر 'جەنگی حەفتانین' تۆمار کرد

ژنە گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لە جەنگی حەفتانیندا خۆڕاگرییەکی بێوێنەیان نواند، لەسەر 'جەنگی حەفتانین' گۆرانیەکی نوێیان تۆمار کرد.

گەریلاکانی ئازادی کوردستان نەک تەنها بوون بە پسپۆری هونەری خەبات و خۆڕاگری، بەڵکو بەو رۆحەیان کە بەرەو ئاسۆی ئازادی دەڕوانێت، هونەری گۆرانی و مۆسیقاشیان هوناندووەتەوە بەو خۆڕاگیە.

٢٦ی مانگی ئەیلول کاتێک دوژمن ناوچەکەی گەمارۆ دابوو و گەریلاکان لە ناوچەی شەهید کەندال چالاکی کاریگەریان ئەنجامدا، گەریلا ژنەکان وتیان، "گۆرانیەکی ترمان بۆ پێداهەڵدانی ئەم جەنگە زیاد کرد."

هەر یەک لە ئازێ ڤیان و جودی چەکدار ژنە گەریلاکانی ئازادی تێکستی ئەم گۆرانیەیان نووسیەوە و تۆماریان کرد. ئەم گۆرانیە رووی جەنگی ژنان و خۆڕاگریەکەیان دەخاتەروو.

ز.ش