گەریلاکانی یەژاستار لە سەرحەد و مەتینا داگیرکەرانیان کردە ئامانج، ١١ داگیرکەر سزادران

گەریلاکانی یەژاستار لە سەرحەد و مەتینا لە دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییانەدا تا ئەوجێگەیە کە زەلال بووەتەوە، ١١ داگیرکەر سزادران.

ناوەدنی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی و هێرشی داگیرکاری تورک ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە:

" ئاگایی دەربارەی چالاکی هێزەکانی ئێمە لە ئیالەتی سەرحەد بەم شێوەیە؛

١٩ی چلە هێزی داگیرکەر لە دەڤەری دەمێرکاپۆ کە دەکەوێتە هەرێمی گەلێداخی ئیالەتی سەرحەد دەستی بە ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانکردبوو. کاتێک کە هێزی داگیرکەر لە دەڤەرەکە گەڕان و کاری چاودێرییان دەکرد  گەریلاکانی ئیمە لە دژی دوژمن چالاکی ساپۆتاژیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا داگیرکەرێک کوژرا ، ٣ داگیرکەریش برینداربوون. ئەو ئۆپەراسیۆنە لە ٢٨ی چلە بە بێ ئەنجام کۆتایی هات وهێزەکان کشانەوە.

٩ی نیسان هێزەکانی ئێمە کاتێک لە دەڤەری گەلێداخی ئیالەتی سەرحەد خەریکی خەبات و چالاکی بوون، وێنەکانیان لەلایەن ئامێری وێنەگرتن گیرابوو. ١١ی نیسان هێزەکانی ئێمە کەوتنە ناو بۆسە، شەڕ ڕوویدا و لەو شەڕەدا ٢ داگیرکەر کوژران. لەو شەڕەدا هێزەکانی ئێمە هیچ زیانێکیان بەر نەکەوت.

٢٦ی نیسان لە دەڤەری حالاج-ی قادی دەلێداخی سەرحەد یەکینەیەکی دوژمن لەلایەن هێزەکانی ئێمەوە خرانە ژێرچاودێری . لە کاتژمێر ١٦:٣٠ هێزەکانی ئێمە لە ٤ قۆڵەوە داگیرکەرانیان کردە ئامانج. لەو چالاکییە ٥ داگیرکەر سزادران.٣ داگیرکەریش برینداربوون. کاتژمێر ٠٠:٠٠ سوپای تورک ناوچەکەیان بە هەلیکۆپتەر بۆردومانکرد و دواتر کوژراو و بریندارەکانی خۆیان لە ناوچەکە گواستەوە.

' چالاکی لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی  جەنگی خابوور :

هێزەکانی یەژاستارڕۆژی ١٦ی گوڵان لە کاتژمێر ١٦:٤٠ لە گردی ئازاد لە دەڤەری کوردینەی مەتینا داگیرکەرانیان کردە ئامانج. لە چالاکییەکەدا سەنگەرێک کە داگیرکەران تێیدا مۆڵیان بەستبوو کرایە ئامانج. لەو چالاکییەدا ٢داگیرکەر سزادران و ٣ داگیرکەری تریش برینداربوون.

داگیرکەران دوای چالاکییەکە دەڤەری کۆردینە، دەشێشێ، دەشتاییەکانی گوندی سەرێرۆ-یان تۆپ بارانکرد.

' چالاکی لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس'

لە ١٦ی گوڵان کاتژمێر ١٣:٣٠ داگیرکەران  ویستیان لە دۆڵی کۆنفرانسی هەرێمی ئاڤاشین جێگیر ببن. لەوێدا گەریلاکانی ئازادی چەندین چالاکییان لەدژی داگیرکەران ئەنجامدا. کاتژمێر ١٨:٠٠داگیرکەران ویستیان  بکەونە سەنگەرەکانی شەڕ، کرانە ئامانج و لێیاندرا. لەو شەڕەدا داگیرکەرێک کوژرا. داگیرکەران کە گورزیان بەرکەوتبوو کشانەوە.

هێڕشی هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی سوپای تورک بۆسەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە بێ وچان بەردەوامە.

١٦ی گوڵان  کاتژمێر ٠١:٠٠ هەتا ٠١:٣٠  هەلیکۆپتەرەکانی سوپای تورک گردی شەهید سەرخۆبوونی هەرێمی زاپ بۆردومانکرا.

١٦ی گوڵان کاتژمێر ٢١:٠٠ هەتا ٠١:٢٠  فڕۆکە و هەلیکۆپتەری سوپای تورک  بە بەردەوامی لە مام ڕەشۆ، مەرڤانۆس ، شووکێ و دەڤەری شەهید دڵگەش-ی هەرێمی ئاڤشین دەسوورانەوە.

١٧ی گوڵان کاتژمێر ١٢:٠٠ و ١٢:١٥ دەڤەری مەیرۆکێ و دەورووبەری گوندی سێدارێ-ی هەرێمی گارێ  ٢ جارا بۆردومانکرا.

لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانی ئیمە نەکەوتووە."

ک-ش