گەریلایەکی عەرەبی خەڵكی دێرەزوور: وەڵامەکە لە چیاکانە

ئارتێش دێرەزوور گەریلای هەپەگە بانگەوازیی گەنجانی کورد و عەرەب کرد و وتی:"لە چیاکان باشترین وەڵام بۆ پرسیارەکانتان دەبیننەوە، ڕێگە مەدە فاشیزم خاکی ئێمە داگیر بکات"

ئارتێش دێرەزوور گەریلای عەرەب لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٥دا پەکەکەی ناسی. دوای ناسینی بیروبۆچوونەکانی ئۆجالان، خۆی گەیاندە پەکەکە. هەرکە زیاتر دەیانناسێت، زیاتر دەپرسێت. شەهیدبوونی هەڤاڵەکانی دەبیستێت. بۆیەش بە قۆڵی بیردەکاتەوە.

تێدەگات کە پەکەکە تەڤگەری ئازادیی هەموو گەلانە و بۆ ئازادی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین شەڕ دەکات. بەم شێوەیە بڕیار دەدات بچێتە ناو پەکەکەوە.

ئارتێش دێرەزوور گەریلای هەپەگە، وتی:"لە چیاکان مرۆڤ لایەنە جیاوازەکانی ژیان و سروشت دەبینێت. دوای ئەوەی هاتم بۆ چیاکان، باشتر لە هەندێک بابەت تێگەیشتم. کاتێک هاوڕێیەک لە تەنیشتت شەهید دەبێت، زیاتر پەیوەندیت بە چیاکان و پارتیەوە پتەوتر دەبێت. لەبەر ئەوە بەڵێن دەدەین ئێمە تا دوا هەناسەمان لەم شاخانە دەبین.

کاتێک مرۆڤ بە تەنیا هزری رێبەرتی دەخوێنێتەوە، هەموو وشەکانی کاریگەریت لەسەر دروست دەکەن. فەلسەفەی ڕێبەرایەتی هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگرێتەوە. کاتێک مرۆڤ هزری رێبەرتی دەخوێنێتەوە، مرۆڤ لەوە تێدەگات کە ئێمە پێویستمان بە زانیاریە. من پەیوەندیم بە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەیە. بانگەوازیم بۆ گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەوەیە، ئەگەر پەکەکەش ناناسن، بەڵام پێویستە رێبەرتی باش بناسن. بانگەوازیم بە تایبەتی بۆ گەنجانی کورد و عەرەبە، باشترین وەڵام بۆ پرسیارەکانت لەسەر چیاکانە. وەرن چیاکان بناسن، ببینن چۆن خەبات لێرە بەڕێوەدەبرێت. ڕێگە مەدەن فاشیزم خاکی ئێمە داگیر بکات".

ف.ق