گەشتەکەی بۆ بۆتان کرد به داستانێکی ئەفسانەوی
شەهید ئەیلەم ستێرک کە تا دوا هەناسەی لە دژی هێرشەکانی داگیرکاری و وێرانکاری دەوڵەتی تورک شەڕی کرد و چیرۆکی گەشتەکەی بۆ بۆتان کردە داستانێکی ئەفسانەوی.
شەهید ئەیلەم ستێرک کە تا دوا هەناسەی لە دژی هێرشەکانی داگیرکاری و وێرانکاری دەوڵەتی تورک شەڕی کرد و چیرۆکی گەشتەکەی بۆ بۆتان کردە داستانێکی ئەفسانەوی.
هەزاران گەنج بەشداری تێکۆشانی ئازادیی بوون و بە خوێنی خۆیان خاکی پیرۆزی کوردستانیان تێر ئاو کرد. یەکێک لەو گەنجە کوردانەی کە گیانی خۆی لە پێناو نیشتیمانەکەی بەختکرد مریەم ئونور ( ئەیلەم ستێرک ) بوو. مریەم ئونور لە ناوچەی هەزەخی شرناخ لە بنەماڵەیەکی کۆچەری هۆزی ددری لەدایک بووە کە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز و دڵسۆز بە کەلتوورەکەیانن لەبەر ئەوەی بنەماڵەکەی لە دەشت و دۆڵی بوتان کۆچەری بوون، مریەم لە تەمەنێکی منداڵییەوە بە گەریلاکانی ئازادی کوردستان ئاشنا دەبێت. بەهۆی کاریگەری شێوازی ژیان و هاوڕێیەتی گەریلاکان، خۆشەویستی مریەم بۆ وڵاتەکەی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت. تێگەیشتنی لە سەرۆک ئاپو و گەریلاکانی یەژا ستار کە بۆ ئازادی تێکۆشان دەکەن قووڵتر و کاریگەری تایبەتی لەسەر دەبێت. لە تەمەنی گەنجیدا هەوڵ دەدا وڵامی پرسیارەکانی و ململانێ دەروونییەکانی بدۆزێتەوە. بەتایبەتی لەگەڵ گەریلاکانی ژن هەموو جار دەکەوێتە قسەو باسەوە.
مریەم کە ژیانی گەریلایی و پێشەنگایەتی ئەوانی بۆ خۆی بەبنەما گرتبوو، لە ساڵی ٢٠١٤دا کاتێک دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی داعش هێرشەکانیان بۆ سەر گەلی کورد چڕتر کردەوە، چووە ڕیزی تێکۆشانەوە. مریەم دەیزانی ئەو ڕێگایەی هەڵیدەبژێرێت گەشتێکی درێژ و بێگەڕانەوە دەبێت. لە چیاکانی بوتان گەشەی کرد، هیچ کێشەیەکی لەگەڵ سەختی ژیانی گەریلادا نەبوو، و بەخێرایی فێری بنەماکانی ژیانی گەریلایی بوو و ناوی ئەیلەم ستێرکی بۆ خۆی هەلبژارد. ئەیلەم یەکەم هەنگاوی لە چیاکانی بوتانەوە بەرەو هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەیەکی پەروەردەی بەربڵاو دەست پێکرد. لە ماوەیەکی کورتدا فێری ژیانی گەریلایی بوو و چالاکانە بەشداری لە کار و چالاکییەکاندا کرد.
لە ساڵی ٢٠١٤ دا چەتەکانی داعش بە پشتیوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشێکی گەورەیان کردە سەر ڕۆژئاوا. گوند و شارۆچکەکانیان تاڵان دەکرد و گەنجان و منداڵانیان دەکوشت و ژنانی کوردیان دەڕفاند و لە بازاڕەکاندا دەفرۆشران، بەڵام ڕۆڵەکانی ئەم خاکە گەلەکەیان لە چنگی بکوژان بەتەنیا نەهێشت! گەریلاکانی ئازادی و ڕۆژە سەختەکانی کوردستان چەکەکانیان هەڵگرت و بە فریای گەلەکەیانەوە ڕۆیشتن. گەریلا ئەیلەم یەکێک بوو لەو هەڵۆو تەوارە بەرزە فڕ و تێکۆشەرانەی کە شانبەشانی هەڤاڵانی لە بەرەکانی پێشەوە دژ بە تاریک پەرەستان قارەمانانە شەڕی کرد و بۆ ڕزگارکردنی گەلەکەی و تۆڵەسەندنەوەی ئەو ئازارەی کە هەزاران ژنی کورد چەشتوویەتی بە شانازییەوە ئەرکی خۆی بەرامبەر بە گەلەکەی بەجێ دەگەیەنێت و دوای ڕزگاری گەلەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چیا ئازادەکانی کوردستان.
بە بەرخۆدان وەڵامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی دایەوە
ئەیلەم دوای شەڕ و تێکۆشانێکی بێهاوتا، بۆ ئەوەی ئەزموونێکی زۆر و دەوڵەمەندی پێشکەش بە هەموو هەڤاڵانی بکات و خۆی لە ئایدیۆلۆژی سەرۆک ئاپۆ زیاتر قووڵ بکاتەوە، دەچێتە ئاکادیمیای سەربازی و ئایدیۆلۆژی. هاوڕێ ڕێبازی سەرۆک ئاپۆ به هێزترین شێوە بەشداری له ڕاهێنانەکاندا دەکات و هەموو ئەو زانیاری و ئەزموونانەی خۆی لە گەڵ هەڤاڵانی هاوبەش دەکات و دەبێتە پێشەنگێکی بەرچاو لەنێو هەڤاڵانیدا.
لە ساڵی ٢٠٢٠دا، شۆڕشگێڕی شەڕە قورسەکان بۆ ئەوەی ئاستی تێکۆشانی بەرز بکاتەوە، پێشنیار دەکات بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی بوتان. ئەو دژواریی و ئاستەنگیەکانی شەڕی باکوری کوردستان دەزانێت ئەو دەزانێت کە ئەم بوارە زۆر سەختە و بە سەختیەکانیەوە ناسراوە. بەڵام ئەو باش دەیزانی کە هاوڕێ ڕیبازی سەرۆک ئاپویە. بۆیە لەبەرامبەر تێکۆشانەکانیدا ئەو هەموو زەحمەتە هیچ نییە و دەیزانی چی بۆ ئامانجەکانی گونجاوە و بەو پێیە خۆی ئامادە دەکرد و دەگەڕێتەوە بۆ بوتان، هەرێم و واری عەگیدەکان، بۆ هێنانەدی خەونەکانی.
ئارەزووی ئەو بۆ چوونەوە بۆ بوتان لە جوانی ڕوخساریدا ڕەنگی دەدایەوە. چونکە جارێکی تر خۆی لە خاکی بوتاندا دەبینێتەوە و دڵی بۆ چیاکانی بوتان کردەوە، ئەمە بوو بە دەروازەیەک بۆ ژیانێکی نوێ و تێکۆشانێکی بەرزتر بۆ ئەیلەم. لە بوتان، ڕەنج و ماندوو بوونێکی زۆری کێشابوو. لەگەڵ سەختیەکانی نامۆ نەبوو و لەبەر ئەوەی لەوێ گەوەر بوو. هەمیشە هەڵوێستێکی توند و بوێرانەی بەرامبەر بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک نیشان داوە بۆتان و عەگیدەکان شایەتی تێکۆشانی بوێرانەی ئەیلەمن و لە شەڕی شۆڕشگێڕی بۆ ئازادی دەگاتە لوتکە. لەو ئۆپەراسیۆنەی کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە بوتان دەستی پێدەکات وەک چیایەک بە هەموو گەورەیی خۆیەوە لە بەرامبەر دوژمن دەوەستێتەوە و بەرخۆدان دەکات. لە ساڵی ٢٠٢٤ لەگەڵ هەڤاڵانی دژی پلانە داگیرکاریی و وێرانکارییەکان بەرخۆدان دەکات. بە بەرخۆدان و تێکۆشانی خۆی دژ بە داگیرکەران نیشانی دەدات کە خاوەنی ئەم خاکە کێیە. ئەیلەم ستێرک و هەڤاڵەکەی سۆزدار ئەڤین لە تەمووزی ٢٠٢٤ دەچنە کاروانی نەمرانەوە و بۆ هەمیشە دەبنە ئەستێرەیەکی درەوشاوە لە شەوە تاریکەکانی وڵاتەکەیان. لە هەرێمی عەگیدەکان ئەیلەم دەبێتە عەگیدێکی تر و چیرۆکی گەشتەکەی دەکاتە ئەفسانەیەک بۆ هەمیشە و لە دڵی چیاکانی بۆتان دەمێنێتەوە.