ڕحا نیشانەی تێکچوونی دەسەڵاتدارییە
هاووتەبێژی کۆمیسۆنی یاسایی دەم پارتی سەڤدا چەلیک ئۆزبینگۆل باسی لەوەکرد دەم پارتی لە ڕحا بەو کەسانی کە لەلاین گەلەوە دەویسترێن و بۆ گەل کارییانکرد بانگەوازەکەی بۆ گۆرانکاری کاریگەری لە دەنگدان بەجێهێشت.
هاووتەبێژی کۆمیسۆنی یاسایی دەم پارتی سەڤدا چەلیک ئۆزبینگۆل باسی لەوەکرد دەم پارتی لە ڕحا بەو کەسانی کە لەلاین گەلەوە دەویسترێن و بۆ گەل کارییانکرد بانگەوازەکەی بۆ گۆرانکاری کاریگەری لە دەنگدان بەجێهێشت.
لە هەڵبژاردنە خۆجییەکاندا ڕحا زۆرترین باس و خواسی لەبارەوەکرا. ڕحا کە وەک قەڵای ئاکەپە دەبینرا، شکستی خوارد و هەم گەورە شار و هەم حەووت ناوچەی لە دەستدا. ئاکەپە تانە و پەڵپی لە هەندێ ناوچەکرد و هەوڵیدا بازاڕکارییەکی پیس بەدەستبخات. ئەمەش ئەو پرسیارە دەورژێنێت، ئاخۆ ڕحا بۆ هێندە گرنگە.
لەم بارەیەوە هاووتەبێژی کۆمیسۆنی یاسایی دەم پارتی سەڤدا چەلیک ئۆزبینگۆل بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.
'ڕحا نیشانەی تێکچوونی دەسەڵاتدارییە'
سەڤدا چەلیک باسی لەوەکرد نیشانەی گۆڕانکارییەکان کە لە هەڵبژاردنەکاندا پێکهات زووتر دەبیران و وتی: "لە هەڵبژاردنەکاندا ئەوەمان بینی کە خواستی گۆڕانکاری وەک هەموو شارەکانی تر لە ڕحایش کاریگەری لەسەر دەرنجامەکانی دەنگدانکرد. ڕحا کە پارتی دەسەڵاتداری تێدا بەهێزبوو، داخوازی بۆ گۆڕانکاری لە زوتردا هەبوو. ڕحا کە لە دژی ناحەقی سات بە سات هەڵوێستی خۆی پیشاندا، نیشانەی تێکچوونی دەسەڵاتدارییە. ئەگەر ڕحا بڵێت گۆڕانکاری ڕوویداوە، ئەوا هیچ گەڕانەوەیەک نیە."
هەروەها سەڤدا چەلیک باسی لەوەشکرد هۆکاری پەستبوونی دەسەڵاتداری لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ڕحا، دەگەڕێتەوە بۆ خواستی گۆڕانکارییەکان. ئێستا ئەوە دەبیننین خەڵک دەیەوێت بە تێگەشتنێکی نوێوە شارەوانییەکان بەڕێوەبچێت و وتی: "لە قۆناغی هەڵبژاردندا دەم پارتی لەگەڵ گەلدا ماڵ بە ماڵ، کارگە بە کارگە گەڕا و کاری دەکرد.وەک جێگرەوەی شارەوانی کرێخۆرە، شارەوانیەکی ڕاستەقینەی پیشانی گەلدا."
'لە دژی قەیوم پشتگیری درا بە بەربژێرەکانمان'
سەڤدا چەلیک لە بەردەوامی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا دەم پارتی ئەوەی پیشاندا کە گەل بێ جێگەرەوە نین و وتی: "خەڵکی ڕحا لە دژی عەقڵیتی قەیوم پشتگیرییان لە بەربژێرەکانی دەم پارتی کرد. دەسەڵاتداری بە هەموو دەرفەتەکانییەوە، توشی شکست هات لە لایەن گەلەوە. دەم پارتی پارتێکی بە ئەزموونە کە خاوەنی بڕایارداری شارەوانییە. هەم هەڵوێستی تاڵانکەری قەیوم، هەم سیستەمی شارەوانی دورەگەل و کرێخۆرە ڕادەوەستێنێت. ڕابردووە پاکەکەی دەم پارتی ئەم قۆناغەی بەهێزترکرد. بێگوومان کارمان لە نوێوە دەستپێدەکات. وەک هەموو کاتێک بەرپرسیارێتی ئەرکەکانمان لە ئەستۆ ئەگرین."