هاوپەیمانی دێرسیم سەردانی سارگولی کرد کە دەست بەسەر ئەرکەکەیدا گیراوە

ئەندامانی هاوپەیمانی دێرسیم سەردانی مستەفا سارگول سەرۆکی شارەوانی پولوریان کرد کە ئەرکەکەی دەستی بەسەردا گیراوە.

شاندێک بە پێشەنگایەتی سەرۆک کۆمیسیۆنی دەم پارتی -گوڵستان کلچ کۆچیگیت، پەرلەمانتاران و بەرێوەبەرانی کۆمەڵە دیموکراتیکەکانی عەلەوی (داد) و عەلی کەنانئۆغڵو هاووتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان هەدەکە و ئەندامانی هاوپەیمانی دەرسیم بەمەبەستی پشتیوانی سەردانی سەرۆکی شارەوانی پولور مستەفا سارگول کەلە شوێنێدا قەیوم دانراوە، کرد.

سەردانەکە لە بەردەم شارەوانی ئەنجامدراوە. لەمیانی سەردانەکەدا، سارگول سوپاسی پشتیوانیەکەی کرد و ڕایگەیاند، خۆیان تەسلیمی سیاسەتی قەیومەکان ناکەن.

هەروەها جەودەت کۆناک هاوسەرۆکی شارەوانی دەرسیم، کە قەیوم لە شوێنی دەستنیشان کراوە، ئاماژەی بەوەکرد کە پولور لە سەردەمی عوسمانییەوە هەتا ئێستا چەوسێنراوەتەوە و ئەوان لە دژی ئەو زوڵم و ستەمە بەرخۆدان دەکەن. ئاماژەی بەوەشکرد، پولور میراتی سەید ڕزا و هەڤاڵانیەتی، ئەوان بە بەرپرسیارێتەوە خاوەنداری لە تێکۆشانی مێژوویی خۆیان دەکەن.

گوڵستان کلچ کۆچیگیت، سەرۆکی گروپی دەم پارتی ڕایگەیاند، بە فەرمانی دادگاکان، ئیرادەی گەل پێشێل کراوە، ئەوانیش لە دژی ئەم پێشێلکارییە شان بە شان تێدەکۆشن و سەردەکەون.

هەروەها هاوسەرۆکی داد، قەدریە دۆغان، ڕایگەیاندووە، خاکی خۆیان بەدەستەوە نادەن و سەر دانانوێنن.

سەرۆکی ئەمەپە دەرسیم ئەرگین تەکین و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی ئەسەپە ئۆرهان چەلەبی و نوێنەری سەمەفە حەسەن گەچگین ڕایانگەیاند لەبەرامبەر سیاسەتی قەیومەکان سەر بۆکەس دانانوێنین و تێکۆشانمان بەرز دەکەینەوە.

دوای ڕاگەیاندنەکە، شاندەکە بەرەو ناوەندی شاری دێرسیم دەستیان بە ڕێپێوان کرد.