هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەی پەرتەکی دەرسیم دەستگیرکرا
ئایدن کۆسە هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەی پەرتەکی دەرسیم دەستگیرکرا.

پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر رێکخستنی هەدەپەی ناوچەی پەرتەکی دەرسیم و ئایدن کۆسە هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەکەی دەستگیرکرد. پۆلیسی تورک هەروەها باڵەخانەی هەدەپەیان بە وردی پشکنی
پۆلیسی تورک هەوروەها دەستی بەسەر کەلوپەلی ئەلکترونی تایبەتی کۆسەدا گرت. هەروەها کۆمپیوتەر و دۆکیومێنتی نێو باڵەخانەکەیشیان برد.
ئادین کۆسە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ناوچەکە دەتبەسەرکراوە.
ف.ق