هاوسەرۆکی هەدەپەی شاری بێرەجوکی روحا دەستگیر کرا
عومەر کاراداغ هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەی بێرەجوکی شاری روحا لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا، دەستگیر کرا.
عومەر کاراداغ هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەی بێرەجوکی شاری روحا لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا، دەستگیر کرا.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ عومەر کاراداغ هاوسەرۆکی پارتی گەلانی دیمۆکراتیکی ناوچەی بێرەجوک لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی هێزەکانی پۆلیسی تورک بۆ هەڵکوتانە سەرمالان، دەستگیر کرا.
هۆکاری دەستگیرکردنی کاراداغ پشتڕاست نەکرایەوە و لە ئێستادا ناوبراو رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شاری روحا کراوە.
ز.ش