هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی لە ڕانیە دەستگیرکرا

سەلام عەبدوڵا، هاوسەرۆكی گشتی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان، بێ هیچ هۆكارێكی یاسایی لەلایەن ئاسایشی ڕانیەوە دەستگیرکرا.

تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان بڵاویکردەوە، کەمێک بەرلە ئێستا سەلام عەبدوڵا، هاوسەرۆكی گشتی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان، لەلایەن ئاسایشی ڕانیەوە دەستگیرکرا.

ئاماژەبەوەشکراوە، پێویستە هەرچی زووە سەلام عەبدوڵا، هاوسەرۆكی گشتی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان ئازاد بكرێت، بە پێچەوانەوە هەڵوێستمان دەبێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، دەستگیرکردنى سەلام عەبدوڵا لەلایەن ئاسایشى شارۆچکەى ڕانیەوە هیچ بنەمایەکى یاسایی نیە.

ف.ق