هەڵدانەوەی گۆڕی بە کۆمەڵی عەلۆ عەنتەر دەستیپێکرد

ڕێکارەکانی هەڵدانەوەی گۆڕی بە کۆمەڵی عەلۆ عەنتر دەستیپێکرد، کە مەزندە دەکرێت لەو گۆڕە بە کۆمەڵەدا ڕووفاتی نزیکەی ٢ هەزار کەسی تێدابێت و زۆرینەشیان لە ئێزیدییەکانی شەنگال پێکهاتووە.

لە ساڵی ٢٠١٤دا دوای ئەوەی چەتەکانی داعش موسڵیان داگیرکرد، بەرەوە شەنگال ڕۆشتن و کۆمەڵکوژییەکی زۆریان لە شەنگال ئەنجامدا. پێش ئەوە تەلەعفەریان داگیرکرد و خەڵێکی زۆری شیعەیان لە ناوچەکەدا کووشت و هەزارن کەسیان لە گۆڕی بە کۆمەڵدا خستە ژێرخاکەوە. یەکێک لەو گۆڕە بەکۆمەڵانەی دەستی چەتەکانی داعش، گۆڕی بە کۆمەڵی عەلۆ عەنتەرە. دەگوترێت لەو گۆڕەدا نزیکەی ٢ هەزار ڕووفاتی قوربانیانی دەستی داعشی تێدایە، مەزندە دەکرێت زۆرینەی ئەو قوربانیانەش لە ئێزیدییەکانی شەنگالبن.

بە مەبەستی هەڵدانەوەی ئەو گۆڕە بە کۆمەڵە دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی عێراق، ئەورۆپس و ڕێکخراوەی UNITAD ئەمڕۆ دەستیان بە هەڵدانەوەی گۆڕی بە کۆمەڵی عەلۆ عەنتەر کرد کە دەکەوێتە شارۆچکەی لیادیەی ناوچەی تەلعفەرەوە.

ڕاگەیاندرا کارەکانی هەڵدانەوە و لێکۆڵینەوەکان لە بارەی گۆڕەبەکۆمەڵەکەوە بۆ ماوەی ٣ مانگ بەردەوام بێت.