هەدەپە یادی شەهیدانی مانگی ئایاری کردەوە

هەدەپە یادی شەهیدانی مانگی ئایاری کردەوە و وتی، "رۆحی شۆڕشگێری ئەوان فەرمانمان پێدەدات کە تێکۆشانمان فراوانتر بکەین و کۆتایی بە تاریکی بهێنین."

دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە راگەیەنراوێکدا یادی شەهیدانی مانگی ئایاری کردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "لە رێگەی ئازادی ئەم خاکەدا کە شارستانی لەسەر دروست بووە، بۆ بەهاری گەلان زۆر پیشەنگی تێکۆشانی دیموکراسی و شۆرشی تورکیا وەک ئیبراهیم کایپاکایا، حەقی کارەر، چاران و شەهیدانی نورحەق، لە مانگی ئایاردا زۆر شۆرشگیری دیکە شەهید بوون."

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "مانگی ئایار لەگەڵ شەهیدبوونی گەورە و تێکۆشانی ئازادی، هەروەها خاوەن میراسێکی گەورەی تێکۆشانە.

هێرشی فاشیزم و رەفتاری کۆنی بەرخۆدانی مێژوویی لەدژی ئەو هێرشانە بەردەوامن. ئەو فشار و زوڵمەی ئەمڕۆ بە دەستی دەسەڵاتی ئاکەپە بەردەوامە. بەڵام ئەوانەی چاوەرێ دەکەن بە گرتنی سیاسەتمەداران، بە دامەزراندنی قەیوم لەسەر ئیرادەی گەل و سیاسەتی تەسفیەکردن ئەنجام بەدەست بهێنن، دوێنی سەرنەکەوتن و ئەمڕۆش سەرناکەون و سبەینێش سەرناکەون.

رۆحی شۆرشگێری کایپاکایا، حەقی کارەر، چاران، دەنیز و سینان جەمگیل بۆ بەرزکردنەوەی تێکۆشان و کۆتاییهێنان بەم تاریکیە بانگەواز دەکات. رێگەی خاوەنداریکردن لە ئامانج و میراسی ئەوان، گەورەترکردنی تێکۆشانە، بەدەستهێنان دیموکراسی، ئازادی و یەکسانیە."

ف.ق