"حەفتانین واری شەهید ڤیان سۆرانە"

گەریلا چیا ئامەد بەشداری جەنگی حەفتانین بووە و رایگەیاند، لە جەنگی حەفتانین دا ژنە گەریلاکان شەڕێکی گەورەیان کرد و ئەوەش بە پێشەنگایەتیی فەرماندە عەزیمە پێکهاتووە.

لە چیاکانی خاکی پیرۆز قارەمانەکان لە دڵی خۆیاندا ورەیەکی گەورە دەحەوێننەوە. بە گەورەیی ئەو ورەیە، ئاگری ئازادی لە دڵ و مێشکی خۆیاندا گەش دەکەن. بە گەشکردنی ئەو ورەیە لەسەر کۆدەکانی شەڕ جێپەنجەى خۆیان لە مێژوودا دادەنێن. بە جوانیی جەنگ، رۆحی بەرخودان و مسۆگەریی سەرکەوتنیان بەدەستهێنا. حەفتانین هەر لە هۆشی مرۆڤدا، بە وارگەى فیداییەکان دەناسرێت. هەموو کات بۆ گەریلاکانی ئازادی بووەتە ئامێز و پەناگە. لەو پەناگەیەدا ئازایانە و بە ئیرادەیەکی گەورەوە رێگای لە بن نەهاتووی تێکۆشانیان گەورەتر و بەهێزتر دەکەن. لەسەر ئەو خاکە پیرۆزە دەنگی بەرخودان لە چیای خانتور بەرەو شەشدار دەبیسترێت. لەبەر ئەوەش هەموو جەنگێکی حەفتانین بووەتە شوێنی بڵندکردنی تێکۆشان. لە ناو تێکۆشاندا گەریلاکان داستانی قارەمانییان تۆمار کرد.  

"حەفتانین وارگەی ڤیان سۆرانە"

یەکێک لەو گەریلایانە بەشداری جەنگی حەفتانین بوو، چیا ئامەدە. ئامەد باسی بەرخودانی گەریلاکانی ژن لە حەفتانین دەکات و دەڵێت، "لە حەفتانین دا گەریلاکانی ژن شەڕێکی گەورەیان بەڕێوەبرد. بۆ ئەوەش حەفتانین ناوی خۆی لە جەنگەوە دەگرێت. بۆ من باسکردن لەوە مانایەکی زۆر گەورەی هەیە. بەراستی حەفتانین بۆ من هەر وەک دایکێک بووەتە شوێنی ئامێز و پەناگە. وەک دایکی سەرەکیمان دەبینرێت و دەژی. ئەوەى رێگای بە من دا رێکخستن و رێبەر ئاپۆ لە نزیکەوە بناسم و لەگەڵی بژیم حەفتانین بوو. کاتێک مرۆڤ دەڕواتە سەر چیای خانتور، مرۆڤ پەیوەست و وابەستەى دەبێت، چونکە حەفتانین لە ناوەندی کوردستاندایە، بۆیە هەستێکی لە چەقدا بوون بە مرۆڤ دەدات".

"ژنان پێشەنگایەتیی جەنگەکەیان کرد"

گەریلا چیا ئامەد ئەوەشی وت، "هاوکات حەفتانین بە وارگەى ڤیان سۆران دەناسرێت، باسکردن لە ناوی حەفتانین بە مانای باسکردنە لە هاوڕێ ڤیان. لەبەر ئەوەی جوگرافیای حەفتانین زۆر سەخت و عاسێیە، بۆیە هەموو کەس لە خۆیدا جێ ناکاتەوە و ناحەوێنێتەوە، چونکە دەبێت کەسایەتییەکان بەپێی ئەو سەختی و عاسێ بوونە شکڵ بگرێت. مرۆڤ ئەوە لە زۆرێک لە هەڤاڵاندا دەبینێت. سەرەتا لە فەرماندەیی هەڤاڵ عەزیمە تاوەکو رۆژگاری ئەمڕۆ رێگاکەی لەلایەن هەڤاڵان ئەسمەر و زەلال درێژەى پێدرا، هەروەها هەڤاڵ کوڕەکانی وەک هەڤاڵ رووبار و هەڤاڵ رۆستەم و دلۆڤان و سەدانی وەک هەڤاڵان لەسەر هێڵی عەزیمەکان لە تێکۆشاندان و بەرەوپێش دەڕۆن. وەڵامدانەوە بەو هەڵوێستانەش تاوەکو رۆژگاری ئەمڕۆمان بەردەوامیی هەیە".

"هەڤاڵێتی لە ناو پەکەکەدا مرۆڤ لەسەر پێ رادەگرێت"

ئامەد باسی قارەمانی و فیدایی گەریلای کرد و وتی، "بەڕاستی ئەوەی روو دەدات واتایەکی گەورەی هەیە. بە تایبەتی هەڤاڵێتی و قارەمانێتی، کە لە ئاستی فیدایەتیدایە، کاریگەرییەکی گەورە لەسەر مرۆڤ دروست دەکات. لەبەر ئەوەش هەڤاڵێتی لە ناو پەکەکە یەکێک لەو هێزانەیە، کە مرۆڤ لەسەر پێ رادەگرێت. بۆ ئەوەش ئێمە وەک جەنگاوەرانی رێبەر ئاپۆ هەموو کات بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانمان ئامادەین. ئێمە دەڵێن، ئەم گیانە هی ئێمە نییە، ئەم گیانە هی رێکخستنە و هەموو کات تێکۆشانمان لەسەر ئەو بنەمایە گەورەتر و بەهێزتر دەبێت".

ژ.ت