هەپەگە: ١٧ داگیرکەر سزادران، ٢ چادر و ٢ مۆبیس تێکشکێنران - نوێکرایەوە-

هەپەگە لە زاپ و مەتینا لەدژی یەکینەیەکی سوپای داگیرکەری تورک چالاکی ئەنجامدا. لە چالاکی هێزەکانی گەریلادا ١٧ داگیرکەر سزادران.

بەپێی راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، لە چالاکیەکانیاندا ١٧ داگیرکەر سزادراون، ٢ چادر و ٢ سیستمی مۆبێس تێکشکێنراون.

سوپات داگیرکەری تورک ٢٣ جار بە فڕۆکە، ٢٥ جار بە هەلیکۆپتەر هێرشی کردووەتە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و لە تونێلەکانی شەڕدا ١٣ جار گازی ژەهراوی و تەقەمەنی بەکارهێنراوە.

راگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە؛

  • لە هەرێمی زاپ؛
  • لە ١٧ی حوزەیران کاتژمێر ٢٣:٤٠ و ١٨ی حوزەیران کاتژمێر ٠٣:٤٠ هێزەکانی یەژەئاستارمان بە قەناس لەدژی داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی کارکەر چالاکیان ئەنجامدا و ٢ داگیرکەر سزادران.
  • لە هەرێمی ئاڤاشین؛
  • لە ١٧ی حوزەیران کاتژمێر ٠٥:٣٠ دا داگیرکەران کە ویستیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی جێگیر ببن، بە تاکتیکی سویقاست گولەبارانکران و داگیرکەرێک سزادرا.
  • لە ١٧ی حوزەیران کاتژمێر ٠٨:٠٠دا هێزەکانمان لە هەرێمی بەرخۆدانی گردی جوودی بانگەوازیان لە داگیرکەران کرد کە خۆیان رادەست بکەب و دواتر بە چەکی سووک لە داگیرکەراندرا. دوای گورزی هێزەکانمان، داگیرکەران کشانەوە. لە کاتژمێر ١٠:٣٠ داگیرکەران هەوڵیاندا چەکی کیمیایی بەکاربهێنن. لە هەمانکاتدا داگیرکەرێک کە ویستی لە گردی شەهید بەختیار جێگیر ببێت، بە تاکتیکی سویقاست سزادرا.
  • ١٧ی حوزەیران کاتژمێر ١٢:٣٠ داگیرکەران کە ویستیان لە گردی شەهید چەکدار لە هەرێمی گردی جوودی جێگیر ببن، بە چالاکی سابۆتاژ کرانە ئامانج. لە چالاکیەکەدا ٦ داگیرکەر سزادران کە بە چەکی سووک لە دوولاوە لێیاندرا.
  • ١٧ی حوزەیران کاتژمێر ١٤:٠٠ لە هەرێمی بەرخۆدانی گردی جوودی بە چەکی سووک لەدژی داگیرکەران سزادرا.
  • ١٧ی حوزەیران کاتژمێر ١٥:٠٠ لە هەرێمی بەرخۆدانی گردی هەکاری بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. داگیرکەران کە گورزیان بەرکەوت، پاشەکشێیان کرد.
  • ١٧ی حوزەیران کاتژمێر ١٥:٠٠ هێزەکانی یەژەئاستارمان لە هەرێمی بەرخۆدانی گردی هەکاری بە چەکی قورس لە داگیرکەراندرا.
  • ١٧ی حوزەیران کاتژمێر ١٩:٣٠ هێزەکانی یەژەئاستارمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی هەکاری بە تاکتیکی سویقاست کامێرایەکی مۆبیستیان تێکشکاند.
  • ١٧ی حوزەیران کاتژمێر ١٩:٤٠ لە هەرێمی گردی شەهید ئاکیفی هەرێمی بەرخۆدانی گردی هەکاری، داگیرکەران لەلایەن تیمەکانی ئێمەوە بە شێوەیەکی شاراوەیی کرانە ئامانج. سەرەتا لە چادرێکی داگیرکەراندرا و تێکشکێنرا و ٣ داگیرکەر سزادران. چادرێکی دیکەی داگیرکەران کرایە ئامانج و داگیرکەرێک سزادرا و داگیرکەرێک بریندار بوو. دواتر داگیرکەران لەسەر گردەکە کرانە ئامانج و گولەبارانکران و ٢ داگیرکەر سزادران و سیستمێکی کامێرای مۆبێس تێکشکێنرا.
  • ١٧ی حوزەیران کاتژمێر ٢٠:٢٠ لە هەرێمی بەرخۆدانی گردی جوودی داگیرکەران بە چەکی سووک کرانە ئامانج و داگیرکەران کشانەوە.
  • ١٧ی حوزەیران کاتژمێر ٢٢:٠٠ هەلیکۆپتەرەکان کە لەسەر گردی هەکاری دەگەڕان، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج. لە ئەنجامدا دوور کەوتنەوە.
  • ٣. هێرشی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی؛
  • ١٧ی حوزەیران کاتژمێر ٠٧:٠٠ تونێلەکانی شەڕی شەهید ئاکیفی سەر بە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی هەکاری ٢ جار بە تەقەمەنی بۆردومانکران.
  • ١٧ی حوزەیران کاتژمێر ١٠:٠٠ و ١٢:٠٠ تونێلەکانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخۆدانی کارکەر ٥ جار بە تەقەمەنی بۆردومانکران.
  • ١٧ی حوزەیران کاتژمێر ١٧:٠٠ و ١٨:٤٠ لەبەردەم تونێلەکانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەڵێ ئاگر کرایەوە، ٢ جار دووکەڵی ژەهراویان ئاراستەی ناو تونێلەکان کرد، جارێکیش بە تەقەمەنی بۆمبەبارانکران.
  • ٤. هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە ئۆبۆس، هەلیکۆپەر و فڕۆکەی جەنگی؛
  • ١٧ی حوزەیران لە هەرێمی بەرخۆدانی سەردەمی وەرخەلی و گری ئێف ئێم فڕۆکەی چاودێری گەڕان.
  • ١٧ی حوزەیران گوڕەپانی وەرخەلێ، گری ئامێدی و گردی شەهید حەقی و گەلی لۆلانی خواکورک بە ئۆبۆس تۆپبارانکران.
  • ١٧ی حوزەیران گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ، کارکەر، گردی جوودی، گردی ئێف ئێم و ساجا و گۆشین، گردی شەهید باوەر، سنونێ و شەهید شەریفی سەر بە خواکورک ٢٣ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکران.
  • ١٧ی حوزەیران گۆڕەپانی بەرۆدانی گردی جوودی، گردی ئێف ئێم، گردی هەکاری و کارەژارۆ گۆڕەپانی قاشورا، گردی ئازادی، گوندی سەرەرۆ، گوندی ئێدنێ و کۆردینەی هەرێمی مەتینا ٢٥ جار بە هەلیکۆپتەر بۆردومانکران."

ف.ق