هه‌ده‌په‌: ئێمه‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌ تاوان بێسه‌روشوێنكردن ده‌كه‌ین

هه‌ده‌په‌ به‌ بۆنه‌ی 17-31 گوڵان "هه‌فته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی تێكۆشان له‌ دژی بێسه‌روشوێنكردن له‌ ده‌ستبه‌سه‌رخانه‌كان"راگه‌یه‌نراوێكی دا وتی، لێپرسینه‌وه‌ له‌ سوچی بێسه‌روشوێنكردن ده‌كرێت.

یاریده‌ده‌ری هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په‌ له‌ كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ و یاسا ئومید ده‌ده‌ راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و وتی، " هه‌فته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی تێكۆشان له‌ دژی بێسه‌روشوێنكردن له‌ ده‌ستبه‌سه‌رخانه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه‌ له‌ چاره‌نوسی ئه‌و كه‌سانه‌ بكرێت، كه‌ له‌ ئه‌نجامی سیاسه‌تی شه‌ڕی چه‌په‌ڵی ده‌سه‌ڵاتداری فاشیست و سه‌ره‌ڕۆدا له‌ ده‌ستبه‌سه‌رخانه‌كان بێسه‌روشوێن كراون، بۆ خاوه‌نداری له‌ یاده‌وه‌رییان و لێپرسینه‌وه‌ له‌ به‌رپرسیاران، هه‌فته‌ی چالاكیه‌كانه‌".

له‌ درێژه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا به‌م جۆره‌ هاتووه‌، " له‌ كاتی بێسه‌روشوێنكردنه‌كان تائێستا ده‌وڵه‌ت لێپرسینه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی له‌سه‌ر بێسه‌روشوێنكردنی زۆره‌ملێ ئه‌نجام نه‌داوه‌، په‌راوی دۆسیه‌كان پشتگوێ خراوه‌. به‌داخه‌وه‌ زۆر دۆسیه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتیان به‌سه‌ردا تێپه‌ڕوه‌، داخراون. به‌ڵام له‌ تاوانه‌كانی دژی مرۆڤایه‌تیدا پێوه‌ری 'تێپه‌ڕبوونی كات به‌سه‌ریدا'بوونی نییه‌. ده‌وڵه‌ت روخساری بكوژی خۆی له‌ پشت پێوه‌ر و رێسا هه‌رزانه‌كانه‌وه‌ شاردۆته‌وه‌. ژیانی ئه‌وانه‌ی بێسه‌روشوێنن و هیوای بنه‌ماڵه‌كانیشیان له‌و نێوه‌راسته‌دا هێڵراوه‌ته‌وه‌.

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م تابلۆ ره‌شه‌دا، كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤان، مرۆڤه‌كانی شه‌ممه‌، خزم و كه‌سوكاری زیندانیان بۆ چركه‌یه‌كیش له‌ تێكۆشان دانه‌بڕان. به‌ سۆراغكردنیان بۆ راستی و بێسه‌روشوێنبووه‌كان، سیاسه‌ته‌كانی ده‌ڵاتدارانیان ئاشكرا كرد و تاریكاییان رووناك كرده‌وه‌. كه‌سوكاری بێسه‌روشوێنبووان كه‌ هاوین و زستان، له‌ گه‌رما و سه‌رمادا له‌ گه‌ڕانیان به‌ دوای دادپه‌روه‌ریدا پاشه‌كشێیان نه‌كرد، ئه‌مڕۆش گه‌ڕانیان به‌ دوای دادپه‌روه‌ری درێژه‌ پێه‌ده‌ن. به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی هه‌موو ئه‌مانه‌ ئه‌و حكومه‌ته‌ ترسه‌نۆكانه‌ن كه‌ ناتوانن رووبه‌ڕووی رابردووی خۆیان ببنه‌وه‌. ئێمه‌ داوا له‌ هه‌موو به‌رپرسیاران ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌رشیڤه‌كان بكه‌نه‌وه‌، لیژنه‌كان پێكبهێنن و به‌ شێوه‌یه‌كی راست رووبه‌ڕوو ببن. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ نه‌كرێت ئه‌وانه‌ كۆتا بێسه‌روشوێنه‌كان نابن و دیموكراسی وڵاته‌كه‌ و هیوای ژیانێكی یه‌كسان و پیچكه‌وه‌یی نوقمی تاریكی ده‌بێت. ئێمه‌ به‌ڵێن ده‌ه‌ین كه‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌كانی بێسه‌روشوێنكردن كه‌ به‌ پاكتاوی ئه‌رمه‌نییه‌كان ده‌ستیپێكرد و به‌ كۆمه‌ڵكوژی دێرسیمدا و ساڵانی ره‌شی 90ه‌كان بێ پسانه‌وه‌ به‌رده‌وام بوو، لێپرسینه‌وه‌ی لێده‌كه‌ن".

هـ . ب