هه‌په‌گه: ١٠ داگیركه‌ر سزادران، سه‌نگه‌رێك رووخێنرا-نوێكراوه‌ته‌وه
چالاكی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی گه‌ریلا به‌رده‌وامه. له چالاكییه‌كاندا ١٠ داگیركه‌ر كه یه‌كیان كۆنترایه سزادران، سه‌نگه‌رێكیش رووخێنرا و گورز له ئۆتۆمبێلێك وه‌شێنرا.
چالاكی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی گه‌ریلا به‌رده‌وامه. له چالاكییه‌كاندا ١٠ داگیركه‌ر كه یه‌كیان كۆنترایه سزادران، سه‌نگه‌رێكیش رووخێنرا و گورز له ئۆتۆمبێلێك وه‌شێنرا.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له باره‌ی شه‌ڕه‌وه ئه‌م زانیارییه‌ی بڵاوكرده‌وه:
"چالاكی هێزه‌كانمان بێ پسانه‌وه به‌رده‌وامه. له چالاكی تیمه گهڕۆكهماندا ١٠ داگیركه‌ر كه یه‌كیان كۆنترایه سزادران، سه‌نگه‌رێك روخێنرا و گورز له ئۆتۆمبێلێك وه‌شێنرا. تونێله‌كانی شه‌ڕ له لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه ١٠ جار به ته‌قه‌مه‌نی، ٦ جار به چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران. گۆڕه‌پانه‌كانی گه‌ریلاش به ده‌یان جار به كاتیوشا، چوار جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و ٧ جاریش به هه‌لیكۆپته‌ر بۆردومان كران.
زانیارییه‌كان له باره‌ی چالاكی و هێرشه‌كانه‌وه به‌م جۆره‌یه:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شه‌هید دلژین-شه‌هید شه‌ڕڤان ئێركهندیی عه‌گیدانی بۆتان
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له گوندی عاواڵ له نێوان گابار و چراڤ قه‌ڵا و بنكه‌ی چاودێری دروست كردووه. ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یه‌وێت له‌وێ بۆ مه‌به‌ستی داگیركاری رێگا دروست بكات. له ٢٠ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢١یشدا ویستیان گروپێك كۆنترا له گوندی باسرهتی گابار جێگیر بكرێن. كۆنتراكان ته‌قه‌یان له هێزه‌كانمان كرد. هێزه‌كانیشمان وه‌ڵامیان دانه‌وه. له‌وێ كۆنترایه‌ك سزادرا و گورز له ئۆتۆمبێلێك وه‌شێنرا.
ده‌وڵه‌تی تورك به شێوازی جیاجیا بۆ چاودێری خاڵه‌كانی گه‌ریلا له گابار كۆنتراكان ره‌وانه ده‌كات. ئێمه داوا له گه‌لی هه‌رێمه‌كه ده‌كه‌ین له‌و رووه‌وه به هه‌ستیاری بجوڵێنه‌وه و ئه‌گه‌ر كۆنتراكان به‌ره‌و خاڵه سه‌ربازییه‌كان بچن لێیان ده‌درێت.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی بازه‌كانی زاگرۆس له هه‌رێمی ئاڤاشین:
له ٢١ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٢:٠٠ داگیركه‌ران كاتێك له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ كه‌وته جوڵه‌وه، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان ئه‌وانیان خسته ژێر چاودێرییه‌وه. كاتژمێر ١٧:٠٠ هێزه‌كانمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌رانیاندا و ئه‌وه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه كه داگیركه‌رێك سزادراوه.
له ٢١ی حوزه‌یران كاتژمێر ٢٢:٠٥ داگیركه‌ران ویستیان به چه‌كی كیمیایی له تونێله‌كانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ بده‌ن. هێزه‌كانیشمان به سابوتاژ له داگیركه‌رانیاندا. له‌وێ داگیركه‌رێك سزادرا و ٢ داگیركه‌ریش برینداربوون.
له چوارچێوه هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی شه‌هید شاڤاش مه‌رعه‌شی جه‌نگی خابور دا:
له ٢١ی حوزه‌یراندا له ١١:٤٠ له شاخی شه‌هید چه‌كدار نیشانشكێنێكی دوژمن له‌لایه‌ن تیمی نیشانشكێنی گه‌ڕۆكه‌وه ده‌ستنیشان كرا و ئه‌و نیشانشكێنهی دوژمن سزادرا.
له ٢١ حوزه‌یران كاتژمێر ١٩:١٠ له شاخی شه‌هید چه‌كدار كاتێك داگیركه‌ران كه‌وتنه جوڵه‌وه، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان له داگیركه‌رانیاندا.
٢١ی حوزه‌یران كاتژمێر ٢٠:٣٠ هێزه‌كانمان له شاخی شه‌هید عاكیف له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری خۆیان خزانده ناو دوژمنه‌وه. هێزه‌كانمان به چه‌كی سوك و نیمچه ئۆتۆماتیك له داگیركه‌رانیاندا. له‌و چالاكیهدا ٦ داگیركه‌ر سزادران و سه‌نگه‌رێكیش رووخێنرا.
له ٢١ی حوزه‌یران كاتژمێر ٢١:٣٠ كاتێك هه‌لیكۆپته‌ر ویستی سه‌رباز له شاخی شه‌هید له‌شكه‌ر دابه‌زێنێت، هێزه‌كانمان به چه‌كی قورسس له ههلیكۆپتهرهكهیاندا. دوای ده‌ستوه‌ردانی هێزه گه‌ڕۆكه‌كانمان هه‌لیكۆپته‌ر نه‌یتوانی سه‌ربازه‌كان دابنێت و ناچاربوو له گۆڕه‌پانه‌كه بچێته ده‌ره‌وه.
هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كیمیایی:
٢١ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٢:٥٠ تونێله‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر جارێك به ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران.
٢١ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٥:٣٠ تونێله‌كانی شه‌ڕی شاخی شه‌هید چه‌كدار ٤ جار به ته‌قه‌مه‌نی و جارێك به چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
٢١ی حوزه‌یران كاتژمێر ٢١:٤٠ تونێله‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پای به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ ٥ جار به ته‌قه‌مه‌نی و ٥ جاریش به چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به كاتیوشا، هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
٢١ی حوزه‌یران درۆن به‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی شاخی ئێف ئێم و شاخی جودی سوڕانه‌وه.
٢١ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٨:٠٠ تا ١٩:٠٠ گۆڕه‌پانی شاخی ئۆرتێی سه‌ر به هه‌رێمی مه‌تینا له‌باره‌گای كانی ماسی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ره‌وه به كاتیوشا بۆردومان كرا.
٢١ و ٢٢ ی حوزه‌یران گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ و شاخی هه‌كار له قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه به كاتیوشا بۆردومان كران.
٢١ی حوزه‌یران گۆڕه‌پانه‌كانی شاخی به‌هار و كونیشكا ٤ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
٢١ی حوزه‌یران گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری، شاخی جودی و شاخی ئێف ئێم ٧ جار به هه‌لیكۆپته‌ر بۆردومان كران".
هـ . ب