هه‌په‌گه‌: داگیركه‌ران هه‌موو رۆژێك بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو و چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنن

هه‌په‌گه‌ رایگه‌یاند، كه‌ ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر هه‌موو رۆژێك بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو و چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنێت و رایگه‌یاند، "گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودان ٣٢ جار به‌ بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو و چه‌كی كیمیایی بۆردوماون كراون".

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ ئه‌م زانیارییه‌ی راگه‌یاند:

"گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان له‌ به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر تاكانه‌ هێزن كه‌ خۆڕاگری ده‌كه‌ن. ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ئۆپراسیۆنێكی داگیركاری له‌ باشوری كوردستان ده‌ستپێكردووه‌ و له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا بۆمبی قه‌ده‌غه‌ و چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنرێن. به‌ به‌ڵگه‌ش سه‌لمێنراوه‌ كه‌ ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌ ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا قه‌ده‌غه‌كراون له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه‌ له‌ دژی هێزه‌كانمان به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك نیشان نادرێت و ئه‌وه‌ش به‌ واتای پشتیوانییه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی تورك. سوپای توركی داگیركه‌ر سود له‌وه‌ وه‌رده‌گرێت و هه‌موو رۆژێك بۆمب یقه‌ده‌غه‌كرا و چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنێت. ئه‌مه‌ش به‌ واتای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت گه‌ریلا وه‌ك تاكه‌ هێزی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد پاكتاو بكرێت، پاكتاوكاری له‌سه‌ر كوردان بگاته‌ ئه‌نجام و ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌ یه‌كده‌ستخوازه‌كان په‌سه‌ند كراوه‌.

هێزه‌كانمان له‌ حه‌وت چالاكیدا دوو داگیركه‌ریان سزادا، درۆنێك له‌ناوبرا، سوپای توركی داگیركه‌ر ٣٢ جار به‌ بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراوی كه‌ هێزی ته‌قینه‌وه‌یان زۆره‌ و چه‌كی كیمیایی، ٣٤ جار به‌ هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به‌ده‌یان جاریش به‌ چه‌كی قورس گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانیان بۆردومان كرد. له‌ هه‌مان كاتدا داگیركه‌ران ئاگریان له‌ مادده‌ی پلاستیكی به‌رداوه‌ و رووی دوكه‌ڵه‌ ژه‌هراوییه‌كانیان كردووه‌ته‌ سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید فه‌لاتی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا.

زانیاری له‌سه‌ر چالاكی و هێرشه‌كان به‌م جۆره‌یه‌:         

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له‌ هه‌رێمی زاپ:

له‌ ١٨ی ئه‌یلول كاتژمێر ٠٥:٤٠ هێزه‌كانمان به‌ نیشانشكێن له‌ داگیركه‌ران له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید عادلی چه‌مچۆیاندا. له‌وێ داگیركه‌رێك سزادرا.

له‌ ١٨ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٢:٤٥ كاتێك داگیركه‌ران ویستیان بكه‌ونه‌ ناو سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید فه‌لات له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا، به‌ تاكتیكی سابوتاژ له‌ داگیركه‌ران درا. دوای لێدانی هێزه‌كانمان داگیركه‌ران ناچاربوون تائاستێك بكشێنه‌وه‌.

له‌ ١٨ی ئه‌یلولدا كاتژمێر ١٤:٠٠ داگیركه‌ران كاتێك ویستیان بچنه‌ سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید ئاگر له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا هێزه‌كانمان به‌ سابوتاژ له‌وانیادا. دوای ئه‌و لێدانه‌ی هێزه‌كانمان داگیركه‌ران ناچاربوون هه‌نگاوێك بكشێنه‌وه‌.

له‌ ١٨ی ئه‌یلول له‌ نیوه‌ڕۆدا كاتێك داگیركه‌ران ویستیان به‌ بۆمبی قه‌ده‌غه‌ له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید ئاگر له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا بده‌ن، تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمان له‌ داگیركه‌رانیاندا. دوای ئه‌و لێدانیه‌ هێزه‌كانمان داگیركه‌ران ناچاربوون هه‌نگاوێك بكشێنه‌وه‌.

له‌ ١٩ی ئه‌یلول كاتژمێر ٠٨:٠٠ تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمان داگیركران له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید عادل له‌ چه‌مچۆیان خسته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌ و به‌ چه‌كی قورس له‌ داگیركه‌رانیاندا. له‌و چالاكیه‌دا داگیركه‌رێك سزادرا.

له‌ ١٩ی ئه‌یلولدا كاتژمێر ١٠:١٠ داگیركه‌ران كاتێك كه‌ ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانیی شه‌ڕی شه‌هید دۆغان له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا بچن، تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمان له‌وانیاندا. دوای لێدانی هێزه‌كانمان، داگیركه‌ران ناچاربوون تائاستێك بكشێنه‌وه‌.

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی جه‌نگی خابوری شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شدا:

له‌ ١٨ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٤:٢٠ تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمان له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی له‌ درۆنێكیاندا و درۆنه‌كه‌ له‌ناوبرا.

هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به‌ بۆمبی قه‌ده‌غه‌ و چه‌كی كیمیایی:

له‌ ١٨ی ئه‌یول سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شای جودی و شاخی ئێف ئێم، سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا ١٤ جار به‌ بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.

له‌ ١٨ی ئه‌یلول سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران، سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید له‌وه‌ند له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ساجا ٤ جار به‌ بۆمبێ به‌هێزی قه‌ده‌غه‌كراو و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.

له‌ ١٨ی ئه‌یلول سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید فه‌لات له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی یدا ١٤ جار به‌ چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران. هه‌روه‌ها داگیركه‌ران كاتژمێر ١٧:٠٠ تا ١٩:٠٠ مادده‌ی پلاستیكیان سوتان و رووی دووكه‌ڵه‌ ژه‌هراوییه‌كه‌یان كرده‌ سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ.

هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر:

له‌ ١٨ی ئه‌یلولدا گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ساجا، چه‌مچۆ، شاخی جودی و شاخی ئێف ئێم و شاخی ئامێدی ٣٤ جار به‌ هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.

له‌ ١٨ی ئه‌یلول داگیركه‌ران هه‌وڵیاندا سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران به‌ حه‌فاره‌ بڕوخێنن.

له‌ ١٨ی ئه‌یلولدا درۆن به‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی جودی و شاخی ئێف ئێودا سوڕایه‌وه‌.

له‌ ١٨ی ئه‌یلولدا گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی سیدا به‌ده‌یان جار به‌ چه‌كی قورس بۆردومان كران".

هـ . ب