راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه به‌م جۆره‌یه:
"سوپای توركی دادگیركهر له ساڵیادی سه‌ركه‌وتنی گاره و پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی ١٥ی شوباتدا هێرشی به‌رفراوانی ئاسمانی كرد و ویستی ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنێت. زانیارییه‌كان له باره‌ی ئه‌و هێرشه داگیركاریانه‌ی كه هیچ ئه‌نجامێكیان به‌ده‌ستنه‌هێنا به‌م جۆره‌یه:
٧ی شوبات له هه‌رێمی گاره به فڕۆكه جه‌نگیه‌كان گۆڕه‌پانی گوندی یه‌كماڵ بۆردومان كرا.
١٢ی شوبات كاتژمێر له نێوان ١٠:٣٠-١١:٠٠ له هه‌رێمی ئاڤاشین گۆڕه‌پانی وه‌رخه‌لێ ٣ جار به فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومان كرا.
١٢ی شوبات كاتژمێر له نێوان ١٠:٠٠-١١:٢٠ له هه‌رێمی زاپ گۆڕه‌پانی ئه‌شكه‌وتی برینداران ٧ جار بۆردومان كرا، گۆڕه‌پانی چه‌مچۆ ٤ جار، گۆڕه‌پانی سیدا ٢ جار و گۆڕه‌پانی كاركه‌ر، چیایڕهش و شاخی شه‌هید شاهینیش یه‌ك جار به فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومان كران.
١٣ی شوبات له كاتژمێر له نێوان ١٤:٠٠-١٤-٢٠دا گۆڕه‌پانی شاخی چارچێل له هه‌رێمی مه‌تینا ٤ جار به فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومان كرا.
١٣ی شوبات كاتژمێر له نێوان ١٣:٥٠-١٤:٣٠ له هه‌رێمی گاره شاخی زهنگلێ ٣ جار، ده‌روازه‌ی ورچ ٥ جار، گوندی گۆزه، گوندی بلماد هه‌ر یه‌كیان جارێك و له كاتژمێر ٢١:٤٥داش گۆڕه‌پانی كافیا جارێك به فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومان كرا.
١٤ی شوبات له كاتژمێر ١٩:٢٠دا له هه‌رێمی گاره گۆڕه‌پانی گوندی زێڤكان جارێك به فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومان كرا.
١٤ و ١٥ی شوبات له هه‌رێمی زاپ گۆڕه‌پانی ئه‌شكه‌وتی برینداران جارێك، گۆڕه‌پانی كاركه‌ر و گۆڕه‌پانی چه‌مچۆش ٣ جار به فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومان كران.
١٥ی شوبات له كاتژمێر ١٢:٣٠دا له هه‌رێمی خواكورك گۆڕه‌پانی شاخی رۆست به فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومان كرا.
١١ی شوبات كاتژمێر له نێوان ١٩:٤٠-٢١:٤٠ له هه‌رێمی مه‌تینا هه‌لیكۆپته‌ر به سه‌ر هێڵی قاشوریاوه سوڕایه‌وه. له هه‌مان كاتدا گۆڕه‌پانی كۆردینه و گونده‌كانی سه‌رارو، ئێدنێ و دێشیش له رێگه‌ی هه‌لیكۆپته‌ری شه‌ڕكه‌ره‌وه بۆردومان كران.
١٢ی شوبات كاتژمێر له نێوان ١٨:٥٠-٢٠:٢٠ له هه‌رێمی ئاڤاشین گۆڕه‌پانه‌كانی مه‌رڤانۆس و بانیستا، له هه‌رێمی زاپ گۆڕه‌پانی قه‌ڵای به‌ده‌و هه‌لیكۆپته‌ر سوڕانه‌وه و له هه‌رێمی ئاڤاشین گۆڕه‌پانی قه‌ڵای مامڕه‌شۆ، مه‌رڤانۆس، كارتاڵ، ئارس فارس و شاخه‌سور، له هه‌رێمی زاپیش قه‌ڵای به‌ده‌و، دۆڵی شه‌هید ئۆزگور، شاخی شه‌هید سمكۆ و شامك له رێگه‌ی هه‌لیكۆپته‌ری جه‌نگیه‌وه بۆردومان كران.
١٥ی شوبات كاتژمێر له نێوان ٠٥:٣٠-٠٦:٢٠دا له هه‌رێمی زاپ هه‌لیكۆپته‌ر به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی شاخی كۆردینه سوڕایه‌وه".
هـ . ب