ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و سێ گه‌ریلایه‌ی شه‌هید بوون ئه‌م زانیاریانه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه:
"٢٣ی كانونی دووه‌م، له هێرشی ئاسمانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا، هاوڕێیانمان ئامارا، ڤیان و فه‌رمان شه‌هید بوون. له دژی هێرشه داگیركارییه‌كانی ساڵی رابردوو له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا، هاوڕێیانمان ئامارا، ڤیان و فه‌رمان به‌شداربوون له تێكۆشانی بێ وچان. له ناچاركردنی سوپای توركی داگیركه‌ر به پاشه‌كشێ له ئاڤاشین و زاپ رۆڵێكی گرنگیان گێڕا. خواست و پێداگری هاوڕێیانمان ئاماران، ڤیان و فه‌رمان له تێكۆشاندا هێز به شه‌ڕی ئازادی و تێكۆشانمان ده‌به‌خشێت.
زانیارییه‌كان له باره‌ی ناسنامه‌ی هاوڕێیانی شه‌هیدمان به‌م جۆره‌یه:
ناسناو: ئامارا بۆتان
ناو و پاشناو: دیلان بایجان
شوێنی له‌دایكبوون: وان
دایك و باوك:خان‌گوڵ- ئیدریس
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٣ی كانونی دووه‌می ٢٠٢٢/ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا
ناسناو: ڤیان سه‌ما ئایدن
ناو و پاشناو: هێڤیدار بیلگیچ
شوێنی له‌دایكبوون: مێردین
دایك و باوك:مه‌ولوده- یوسف
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٣ی كانونی دووه‌می ٢٠٢٢/ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا
ناسناو: فه‌رمان ئاگری
ناو و پاشناو: شاهین تاشكین
شوێنی له‌دایكبوون: شڕنه‌خ
دایك و باوك: ته‌یبه‌ت- مه‌تحی
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٣ی كانونی دووه‌می ٢٠٢٢/ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا
هه‌ڤاڵانمان ئامارا، ڤیان و فه‌رمان كه له به‌رخودانی نه‌به‌ردی و ئه‌فسانه‌یی ساڵی ٢٠٢١دا رۆڵی مێژوویان گێڕابو به چالاكییه‌كانیان بوونه خاوه‌ن رۆڵ كه دوژمن له زۆر گۆڕه‌پان بكشێته‌وه. سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی هێژای هه‌ڤاڵانمان ئامارا، ڤیان و فه‌رمان به تایبه‌تی و گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان به گشتی ده‌كه‌ین. به‌ڵێنی خۆمان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه كه ئێمه له‌سه‌ر رێگای ئازادی كه هه‌ڤاڵانی هێژامان رووناكیان كردووه‌ته‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنین".
هـ . ب