هەپەگە: ١٥ سەربازی تورک سزادران، درۆنێک تێکشکا- نوێکراوەتەوە
لە چالاکی تیمە گەڕۆکەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا ١٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، ٣ سەربازیش برینداربوون و درۆن و سیستمێکی مینیش لەنابرا.
لە چالاکی تیمە گەڕۆکەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا ١٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، ٣ سەربازیش برینداربوون و درۆن و سیستمێکی مینیش لەنابرا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەڕەوە ئەم راگەیەنراوەی بڵاوکردەوە:
"چالاکی بەهێزی گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە بە گیانی ئاپۆیی دەیانکەن بەردەوامن. تیمە گەڕۆکەکانمان بە تاکتیکی ئافرێنەرانەی گەریلا گورزی قورس لە داگیرکەران دەدەن. لەو چالاکیانەدا ١٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، ٣ سەربازیش برینداربوون، درۆنێک و سیستمێکی مین لەناوبران. سوپای تورکی داگیرکەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ٢٠ جار بە چەک و تەقەمەنی کیمیایی، ٧جار بە فڕۆکەی شەڕ، ٣٦ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و بە دەیان جاریش بە کاتیوشا و چەکی قورس بۆردومان کردووە.
هێزەکانی گەریلامان لە کاتی بەرخودانی مێژووییدا بەپێی ئەخلاقی مرۆڤایەتی و یاسای شەڕ جوڵاونەتەوە و لەسەرەتادا بە داگیرکەران وانەی مرۆڤایەتیان بە هەمووکەس وتووەتەوە. هێزەکانمان هێزەکانمان بۆ ئەوەی تەرمەکانی سەربازان کەو دەوڵەتی تورکی داگیرکەر خاوەنداری لێنەکردوون، رادەستی بنەماڵەکانیان بکرێتەوە بانگەوازیان کرد. سوپای تورک دیسان بە شێوەی ناجوامێرانە هێرشی کردەوە، سوپای تورکی داگیرکەر لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی لە بەرامبەر هێزەکانمان چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بەکارهێناوە.
چالاکی و هێرشەکانی گەریلاکان بەم جۆرەیە:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ
لە ١٤ی تەمموزدا داگیرکەران ویستیان بە تەقەمەنی سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی ئەسکەوتی برینداران بۆردومان بکەن، هێزەکانمان بە نارنجۆک و شەک لە داگیرکەرانیاندا. دوای دەستوەردانی هێزەکانمان داگیرکەران ناچاربوون تائاستیک بکشینەوە.
لە ١٤ی تەمموزدا کاتژمێر ١٩:٣٠ داگیرکەران بۆ بۆردومانکردنی سەنگەرەکانی شەڕی شەهید عادل درۆنێکی بۆمبڕێژکراویان ناردە گۆڕەپانەکە. هێزەکانمان لە درۆنەیاندا و درۆنەکەیان خستەخوارەوە.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێم خواکورک
لە ١٤ی تەمموز لە گۆڕەپانی شەکیف هێزەکانمان شوێنپێی داگیرکەرانیان لە شاخی شەهید کامەران هەڵگرت. تیمە گەڕۆکەکانمان لە کاتژمێر ١١:٣٠ لە دوو قۆڵەوە لەو داگیرکەرانەیان دا کە خرابوونە ژێر چاودێریانەوە. قۆڵی یەکەمی چالاکیەکە بە چەکی سوک و چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا. لەوێ داگیرکەرێک سزادرا و ٣ داگیرکەریش برینداربوون. قۆڵی دووەمی چالاکی بە نیشانشکێن لە داگیرکەرانیاندا و ٣ داگیرکەریان سزادا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی جەنگی خابوری شەهید ساڤاش مەرعەشدا:
لە ١٤ی تەمموز کاتژمێر ٠٧:٣٠ داگیرکەران لە هەرێمی بەرخودانی شاخی جودی لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانی یەژەئاستارمانەوە بە تاکتیکی نیشانشکێن دوو جار گولـلەباران کران و ٢ داگیرکەر سزادران. هەمان رۆژ لە کاتژمێر ٢٣:٥٠ دیسان بە تاکتیکی نیشانشکێن چالاکی ئەنجامدرا و داگیرکەرێک لەوێ سزادرا.
لە ١٤ی تەمموز کاتژمێر ٠٩:٥٠ لە داگیرکەران کە ویستیان بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ بچن لە هەرێمی بەرخودانی شاخی ئامێدی، بە تاکتیکی سابوتاژ کرانە ئامانج و ٣ داگیرکەر سزادران.
لە ١٤ی تەمموز کاتژمێر ١١:٣٠ هێزەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودییان دا.
لە ١٤ی تەمموز کاتژمێر ١٦:٣٠ داگیرکەران ویستیان سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە تەقەمەنی بۆمبرێژ بکەن، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج و گولـلەبارانکران. لە ئەنجامی لێدانی کاریگەردا تەقەمەنیەکە کە داگیرکەران هێنابوویان تەقیەوە و داگیرکەرێک سزادرا.
لە ١٤ی تەمموز کاتژمێر ١٤:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی داگیرکەران بە تاکتیکی نیشانشکێن گولـلەباران کران و داگیرکەرێک سزادرا.
لە ١٥ی تەمموز کاتژمێر ٠١:٣٠ سیستمێکی مین کە داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی هەرێمی بەرخودانی شاخی ئامێدی جێگیریان کردبوو لە لایەن هێزەکانمانەوە بینرایەوە و لەناوبرا.
لە ١٥ی تەمموز کاتژمێر ٠٢:١٠، ٠٢:٢٠ و ٠٥:٣٠دا لە نێوان هێزەکانمان و ئەو داگیرکەرانەی دەیانویست بەرەو سەنگەرەکانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی پێشڕەوی بکەن تێکهەڵچوونی دژوار هاتە ئاراوە. دوای دەستوەردانی هێزەکانی یەژەئاستارمان بە نارنجۆک و چەکی قورس و سوک، داگیرکەرێک سزادرا و داگیرکەرانیش تائاستێک کشانەوە. کاتژمێر ٠٦:٣٠ و ٠٦:٤٠ داگیرکەران کە جارێکیتر ویستیان پێشڕەوی بکەن بە تاکتیکی سابوتاژ و نیشانشکێن گورزیان لێدرا و ٢ داگیرکەر لەوێ سزادران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی:
لە ١٥ی تەمووزدا گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەکاری بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بۆردومان کرا.
لە ١٤ی تەمموزدا سەنگەرەکانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی و شاخی جودی ١٢ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بۆردومان کران.
لە ١٤ی تەمموزدا تونێلەکانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی کارکەر و ئەسکەوتی برینداران ٨جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە کاتیوشا، شەکی قورس، هەلیکۆپتەری هێرشبەر و فرۆکەی شەڕ
لە ١٤و ١٥ی تەمموز بەسەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی هەکاری، شاخی ئێف ئێم و شاخی ئامێدی فڕۆکەی سیخوڕی سوڕانەوە.
لە ١٤ی تەمموز هەرێمەکانی چەمچۆ، سیدا و ساجا ٧ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران. ئەو ئاگرەی لە ئەنجامی بۆردومانی داگیرکەران لە ناوچەکە کەوتەوە تائێستاش بەردەوامە.
لە ١٤ی تەمموز گۆڕەپانەکانی بەرخودانی کوڕەژارۆ، شاخی هەکاری و شاخی ئامێدی ٣٦ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.
لە ١٤ی تەمموزدا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی جودی، وەرخەلێ و چەمجۆ بە دەیان جار لە قەرەقۆڵەکانی سەر سنوورەوە بە کاتیوشا و هاوەن بۆردومان کران".
هـ . ب