هەپەگە: ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، ڕادارێک تێکشکێندرا

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ، خواکورک و مەتینا چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، ڕادارێک تێکشکێندرا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردوە. ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:

"لە هەرێمی خواکورک؛

٢٥ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١٤:٣٠دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی لۆلان لە بەرامبەر جوڵەی داگیرکەرداندا کە لە هەوڵی نزیکبوونەوەدا بوون لە تونێلەکانی شەڕمان بە چەکی نیوە ئۆتۆماتیک دەستوەردان کرا. لە نێوان داگیرکەران و هێزەکانماندا شەڕ دروستبوو. لە ئەنجامی شەڕەکەدا ٤ داگیرکەر بە سزاگەیاندران.

٢٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٩:٠٠دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی لۆلان بە ڕێبازی نیشانەشکێنی گورز لە داگیرکەران وەشێندرا. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

٢٥ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٥:١٠دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی مەسەکەنێ بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێندرا. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛

٢٦ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠١:٣٥دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیوە ئۆتۆماتیک گورز لە داگیرکەران وەشێندرا.

٢٦ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٢:١٥دا لە گۆرەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە شێوازی نیشانەشکێنی گورز لە سیسەمێکی ڕادار وەشیندارا و بەتەواوی تێکشکێندرا.

٢٦ تشرینی یەکەم کاتژمێر ١١:٠٥دا لە بەرامبەر داگیرکەران کە ڕوویان لە تونێلەکانی شەڕمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی کردبوو ٢ جار بە چەکی کەسی دەستوەردان لە جموجوڵیان کرا.

٢٦ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٠:٣٠دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێندرا.  چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

لە هەرێمی مەتینا؛

٢٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١١:٢٠دا لە گۆرەپانی بەرخۆدانی دەرگەلێ بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێندرا.

٢٥ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٢:٤٩دا لە گۆڕەپانی بەر بەرخۆدانی دەرگەلێ بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێندرا.

هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

٢٥ و ٢٦ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم ٢ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومانکران.

٢٥ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئامێدی ٢ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومانکران.

هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛

٢٥ و ٢٦ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی لۆلان، بەربزن و قەلە ٤ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی دەشتی کافیا، سێدارێ، سیسەر، چەم ڕۆبۆتکی، دێڕەشێ ٦ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا جارێک، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم ٢ جار؛ بە گشتی ١٣ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردوومانکران.

٢٥ و ٢٦ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی خواکوڕک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی شەکیف، شەهید شەریف ١١ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی سەری مەتینا و بێشیلی ١٤ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار، شاخی جودی ١٠ جار؛ بەگشتی ٣٥ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردومانکران."