هەپەگە: ٨ سەربازی داگیرکەری تورک سزادران - نوێکرایەوە-
لە چالاکی گەریلاکاندا کە بە پێشەنگایەتی تیمە گەڕۆکەکانی یەژەئاستار ئەنجامدران، ٨ سەربازی داگیرکەری تورک سزادران، سیستمێکی کامێرای مۆبێسیش تێکشکێنرا.
لە چالاکی گەریلاکاندا کە بە پێشەنگایەتی تیمە گەڕۆکەکانی یەژەئاستار ئەنجامدران، ٨ سەربازی داگیرکەری تورک سزادران، سیستمێکی کامێرای مۆبێسیش تێکشکێنرا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، " گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بە رۆحی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز بەرخۆدانێکی مێژوویی دەنووسنەوە. لەدژی هێرشی داگیرکەری، لە چالاکیەکاندا کە بە پێشەنگایەتی تیمە گەڕۆکەکانی یەژەئاستاردا ئەنجامدران، ٨ داگیرکەر سزادران، سیستمێکی کامێرای مۆبێس تێکشکێنرا. داگیرکەران کە ناتوانن بەهۆی بەرخۆدانی گەریلا پێشڕەوی بکەن، ٥ جار چەکی کیمیایی و تەقەمەنیان بەکارهێنا، ١٥ جاریش بۆ فڕۆکەی جەنگی گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانیان بۆردومان کرد."
لە راگەیەنراوەکەدا بەم شێوەیە باسی چالاکی هێزەکانی گەریلا و هێرشی داگیرکەری کراوە؛
"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری بازەکانی زاگرۆسا لە هەرێمی زاپ؛
نیوەڕۆی ٩ی تەمووز لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران، داگیرکەران بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی تونێلەکانی شەڕیان بۆردومان کرد و دواتر دەستیان بە جووڵە کرد. تیمەکانمان بە قەناس لە داگیرکەرەکانیاندا و داگیرکەرێک سزادرا.
کاتژمیر ٢٣:٠٠ی ٩ی تەمووز لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی کۆکەرێ لە داگیرکەراندرا کە بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ ویستیان پێشڕەوی بکەن.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید ساڤاش مەڕەشی جەنگی خابوور؛
٩ی تەمووز لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی کاتێک کە داگیرکەران بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ دەستیان بە جووڵە کرد، تیمەکانی گەڕۆکمان چالاکیان ئەنجامدا و لانیکەم داگیرکەریک سزادرا.
کاتژمیر لەنێوان ٠٦:٠٠ و ٠٦:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی، لەدژی داگیرکەران، بە پێشەنگایەتی تیمەکانی گەڕۆکی یەژەئاستارمان چالاکی ئەنجامدرا و ٥ داگیرکەر سزادران.
١٠ی تەمووز کاتژمێر ٠٨:٣٥ سیستمێکی کامێرای مۆبێس لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی تێکشکێنرا. دواتریش داگیرکەران کە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کامێراکە چووبوون، بە قەناس کرانە ئامانج و داگیرکەرێک سزادرا.
هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی؛
٩ی تەمووز لەنێوان کاتژمێر ٢٢:٣٠ و ٢٣:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی بە چەکی قورس سەنگەرەکان تۆپبارانکران.
١٠ی تەمووز سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم بە چەکی قورس تۆپباران کران.
٩ت تەمووز کاتژمێر لەنێوان ٠١:٠٠ و ٠٣:٠٠ سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی شەهید تێکۆشەری ئاڤاشین بە چەکی سووک و قورس کرانە ئامانج.
٩ی تەمووز داگیرکەران جارێکی دیکە بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی تونێلەکانی شەڕیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشکەوتی بریندارن بۆردومان کران.
٩ی تەمووز کاتژمیر ٠٧:٣٠ تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی کۆکەرێ ٤ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بۆردومانکران.
هێرشی داگیرکەری تورک بە ئۆبۆس، هەلیکۆپتەر و فڕؤکەی جەنگی؛
٩ و ١٠ی تەمووز درۆن لەسەر گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم و چەمچۆ گەڕان.
٩ی تەمووز گردی ئامێدی، دەشتی کافیا و خێرێی گارێ، ساجا، سیدا و چەمچۆی زاپ و گۆڕەپانی شەهید تێکۆشەری ئاڤاشین، ١٥ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکران.
٩ی تەمووز گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی هەکاری مەتینا بە چەکی قورس بۆردومانکران."
ف.ق