هەپەگە بە ڕێزدارییەوە ٣ شەهیدی بەبیر هێنایەوە
هەپەگە بە ڕێزدارییەوە ٣ گەریلای شەهیدی بەبیر هێنایەوە و ڕایگەیاند: "جارێکی دیکە دووپاتی دەکەینەوە کە پارێزوان و شوێنکەوتووی خەون و ئامانجەکانی هەڤاڵانمان ڕزگار، هۆگر و سەرحەدین."
هەپەگە بە ڕێزدارییەوە ٣ گەریلای شەهیدی بەبیر هێنایەوە و ڕایگەیاند: "جارێکی دیکە دووپاتی دەکەینەوە کە پارێزوان و شوێنکەوتووی خەون و ئامانجەکانی هەڤاڵانمان ڕزگار، هۆگر و سەرحەدین."
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە شەهیدبوونی ٣ گەریلای شەهید راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، دەقی راگەیەندراوەکە وەهایە:
"بە ڕێزدارییەوە هەڤاڵانمان ڕزگار، هۆگر و سەرحەد بە بیر دێنینەوە"
هەڤاڵانمان ڕزگار، هۆگر و سەرحەد کە لە هێرشی دوژمن بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە ٢٢ی ئاداری ٢٠١٨شەهید بوون بە ڕێزدارییەوە بەبیر دێنینەوە و بەڵێنی خاوەنداری لە ئارمانجەکانیان دووپات دەکەینەوە.
هەڤاڵانمان ڕزگار، هۆگر و سەرحەد بەباشی هەستیان بە هێرشە کۆمەڵکوژییەکان بۆ سەر گەلەکەمان کردبوو و وەک هەموو گەنجێکی بەشەرەفی کورد لەوباوەڕەدا بوون کە دەبێت بەشداری تێکۆشان بن و کاتی هاتووە، ئەوان بە پێداگریی و ئیرادەی سەرکەوتنێکی گەورەوە بێ دوودڵیی بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوون. هەڤاڵانمان ڕزگار، هۆگر و سەرحەد لەوە تێگەیشتن کە گەریلابوون کەسایەتی و پێگەیەکی فیداکار، تێکۆشەر و بە ئیرادەی دەوێت. لە هەمان کاتدا، لە کەسایەتی خۆیدا، نوێنەرایەتی ئەم تایبەتمەندییانەی جەنگاوەری ئاپۆیی دەکات. وەک جەنگاوەری ئاپۆیی کاتێک پێویستی دروست بوو هەڤاڵانمان ڕزگار، هۆگر، سەرحەد بەو پەڕی ئیرادەوە لە دژی دوژمن شەڕیان کرد و لە سەختترین سەردەمەکانی شەڕدا بەبێ دوودڵی بەردەوام گرێدراوی بەهاکانی ئازادی بوون. ئارمانج و خەونی هەڤاڵانمان ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بوو و بۆیە بە شێوەیەکی فیداییانە شەڕیان کرد. بەسایەی میراتی بەرخۆدانی خۆیانەوە کە بە شەهیدبوونیان خوڵقاندیان، بوونە مەشخەڵی تێکۆشانی ئازادیمان کە ئەمڕۆ لە لوتکەدایە.
وەک هەڤاڵانی ئەوان جارێکی تر بەڵێن دەدەین ڕێبازی هەڤاڵانی تێکۆشەرمان ڕزگار، هۆگر و سەرحەد دەپارێزین و درێژەی پێدەدەین، سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هێژایان و سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.
ناسنامەی هەڤاڵانی شەهیدمان بەم شێوەیەیە:
ناسناو: ڕزگار باگۆک
ناو و پاشناو : یاڤوز سەلیم ئولوچ
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
ناوی دایک - باوک : شەیها - فەرحان
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٢ی ئاداری ٢٠١٨/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
ناسناو: هۆگر هۆزان
ناو و پاشناو : فەرهاد تەکین
شوێنی لەدایکبوون: جولەمێرگ
ناوی دایک - باوک : جانێ - شەفیق
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٢ی ئاداری ٢٠١٨/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
ناسناو:سەرحەد ئۆزاڵپ
ناو و پاشناو : ئۆندەر گەچەر
شوێنی لەدایکبوون: وان
ناوی دایک - باوک : سلیمە - محەمەد ساڵح
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٢ی ئاداری ٢٠١٨/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا