"لە ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٦دا لە شاری ئۆردو، لە کاتی ئۆپەراسیۆنی دوژمندا شەڕی قورس ڕووی دا و لەو شەڕەدا چەندین سەربازی دوژمن سزادران. لەو شەڕەدا هاوڕێیانمان بەختیار، عەگید و جەلال، کە لە مێژ بوو لە ناوچەی دەریای ڕەشدا گەریلا بوون، تا دوا هەناسەیان بە ئیرادەی ئاپۆیی شەڕیان کرد و شەهید بوون. هەڤاڵانمان، کە زانیاری لەسەر ناسنامەکانیان ڕوون بوویەوە، بە ڕێز و سوپاسەوە یادیان بەرز رادەگرین.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەو شێوەیەیە:
نازناو: بەختیار بۆتان
ناو و پاشناو: ئەرۆل کورت
شوێنی لەدایکبوون: وان
ناوی دایک و باوک: سەهیرباز - عیسمەت
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٣٠ی ئەیلولی ٢٠١٦ / دەریای ڕەش
*****
نازناو: عەگید سەرحەد
ناو و پاشناو: محەمەد یڵدز
شوێنی لەدایکبوون: ئەرزرۆم
ناوی دایک و باوک: عایشە - مەجید
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٣٠ی ئەیلولی ٢٠١٦ / دەریای ڕەش
****
نازناو: جەلال مێردین
ناو و پاشناو: عەبدولجەلیل ئالپایدن
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
ناوی دایک و باوک: ئایفەر - یوسف
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٣٠ی ئەیلولی ٢٠١٦ / دەریای ڕەش
*****
لە ٤ی ئایاری ٢٠١٦ دا لە هەرێمی وان لە هێرشی دەوڵەتی تورکی پاکتاوکار و داگیرکەردا هاوڕێمان ئاندۆک ئەرگەش شەهید بوو. هاوڕێمان ئاندۆک لە ئازایەتی و فیداکاریی خۆیدا جەنگاوەرێکی نمونەیی ئاپۆیی بوو، لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا بە رێزداری و پێزانینەوە یادی دەکەینەوە و بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە، کە بە دڵنیاییەوە تێکۆشانەکەى بە سەرکەوتن تاجدار بکەین.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێمان ئەندۆک بەو شێوەیەیە:
نازناو: ئاندۆک ئارگەش
ناو و پاشناو: سەردار ئاتسز
شوێنی لەدایکبوون: وان
ناوی دایک و باوک: عالیە - بورهان
شوێن و کاتی شەهیدبوون: شوباتی ٢٠١٦ / وان
هاوڕێیانمان بەختیار، عەگید، جەلال و ئاندۆک بۆ ئازادیی گەلەکەمان خۆیان لە هیچ فیداکاری و قوربانییەک لانەدا، تا دوا هەناسەیان شەڕێکی بێهاوتایان کرد و لەو پێناوەدا شەهید بوون. سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵەى هێژای هاوڕێیانی شەهیدمان دەکەین و هەروەها سەرەخۆشی لە هەموو وڵاتپارێزانمان و گەلی کوردستان دەکەین".
ژ.ت