هەپەگە بە ڕێزەوە یادی شەڕڤان ئەرکەندیی کردەوە

هەپەگە بە ڕێزەوە یادی شەڕڤان ئەرکەندی (جبرەئیل گوڵتەکین) ئەندامی فەرماندەیی بۆتانی کردەوە و ڕایگەیاند، "بەڵێن دەدەین، کە بە دڵنییاییەوە گەریلای سەرکەوتنی ئاپۆیی بین و ئەم هێڵە قارەمانییە بە سەرکەوتن تاجدار بکەین".

ڕاگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بەم شێوەیەیە:

"لە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢١دا هەڤاڵمان شەڕڤان ئەرکەندی (جبرەئیل گوڵتەکین) لە شەڕی دژ بە داگیرکەریی دەوڵەتی تورکی چەوسێنەردا  لە گۆڕەپانی چەقچەقۆ لە ناوچەی بەستای شرنەخ شەهید بوو. سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ئازیز و هێژای و هەڤاڵانمان و خەڵکی نیشتمانپەروەری ئەرکەندەی و هەموو گەلەکەمان لە کوردستان دەکەین. ئەو بەڵێنەی بە شەهیدەکانمان داوە، بەڵێنی سەرکەوتنە و  بەڵێنەکەمان لە کەسایەتیی هاوڕێمان شەڕڤانی قارەمان دا دووبارە دەکەینەوە.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێمان شەڕڤان بەمشێوەیەیە:

نازناو: شەڕڤان ئەرکەندی

ناو و پاشناو: جبرەئیل گوڵتەکین

شوێنی لەدایکبوون: ئەدەنە

ناوی دایک و باوک: خەزاڵ - محەمەد شیرین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ / بۆتان

پێش هەموو شتێک سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی، خەڵکی ئەرکەندی و بۆتان دەکەین، کە یەکێکە لە ناوەندە هەرە گرنگەکانی وڵاتپارێزی و نیشتمانپەروەریی کوردستان و خەڵکی کوردستانە، شایان و شایستەتانە زۆرترین شانازی بەوە بەکەن، کە ڕۆڵەی قارەمان و فەرماندەی ئازای وەک شەڕڤان ئەرکەندی-یتان تیادا هەڵکەوتووە. بە دڵنیاییەوە ئێمە دەبینە هاوڕێی ئەوان، لەسەر ڕێگای ئەم هەڤاڵانە، لەسەر هێڵ و هەڵوێستەکانیان دەبین بە گەریلای سەرکەوتنی ڕاستەقینەی ئاپۆیی و ئەم هێڵە قارەمانییە بە سەرکەوتن تاجدار دەکەین".

ژ.ت